ڕەخنەی ئەردوغان لە ناتۆ، ڕێز لە سەروەری و دەستەڵاتی تورکیا بگرن
سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتەگەلێکی ڕەخنەگرانەدا لە بارەی ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسییەوە داوای کرد کە ڕێز لە مافی دەستەڵات و سەروەری و ھەستیارییە ئاسایشتییەکانی وڵاتەکەی بگرن.
بە پێی ڕاپۆرتی «تی ئاڕ تی»، ڕەجەب تەیب ئەردوغان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پەرلەمانیی پارتی داودگەشە اە ئەنجومەنی نیشتیمانیی تورکیا ڕوو لە ئەندامانی ناتۆ وتی، پێشنیاری خۆی لە بارەی خەباتی کاریگەری دژی تیرۆرو قەیرانە مرۆڤییەکان ھەمیسان باس دەکات.
رۆک کۆماری تورکیا وتیشی: دنیا گەورەترە لە پێنج وڵاتی، ئەمریکاو ئینگلیس و چین و ڕووسیاو فەرەنسا وەکو ئەندامانی ھەمیشەیی خاوەنی مافی ڤیتۆ لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و دیارە تورکیاش لە ھەر پەیمانێکدا کە تیای دا ئەندامە ھەر ئەم ڕوانگەیەی خۆی باس دەکات.
ئەردوغان وتیشی: لە کۆبووەنەوەی باڵای ناتۆ کە ڕۆژی دووشەممەی حەوتەی داھاتوو لە برۆکسێڵی پێتەختی بەلژیک بەڕێوە دەچێت، باسی بەرنامەکانی خۆمان دەکەین و سەرەتیش بە کەس نادەین.
سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە وڵاتەکەی لە دەوتی خەباتی دژی تەشەنای کۆڤیدی_١٩ توانای بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ گرفتەکان ھەر لە سیاسەتەوە بگرە ھەتا ئابووری و تەندروستیی ھەبووە، وتیشی: تورکیا وەکو ئەندامێکی ناتۆ تەواوی ئەرکەکانی خۆی لەم پەیمانەدا بەجێ ھێناوەو چاوەڕوانیشە خەڵکانی دیکەش ڕێز لە مافەکانی ئەم وڵاتە بگرن.