پێداگریی سەرۆکی ئی پارتیی تورکیا لەسەر پێویستیی دانوستان لە گەڵ حکومەتی دمشق
سەرۆکی حزبی ئۆپۆزسیۆنی ئی پارتی لە تورکیا ، دەسپێبونی دانوستانی ئانکارا- دمشق ی بۆ حکومەتی ئەم وڵاتە بە پێویست زانی .
بە پێی راپۆرتی ئیسنا ، مڕاڵ ئاکشنر سەرۆکی ئی پارتی تورکیا گوتی: چارەسەریی پرسی ئاوارەکانی سوریا لە تورکیا ، پێویستیی بە ئەنجامدانی دانوستانی راستەوخۆی ئانکارا لە گەڵ دمشق ھەیە .
ئاکشنر گوتیشی : ئاوارەکانی سوریا لە تورکیا دەبێ لە رێگەی ئاشتیانە و دانوستانەوە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان .
بە دوای شەڕی نێوخۆیی لە سوریا ژمارێکی زۆر لە خەڵکی ئەم وڵاتە بۆ راکردن لە دەست سەرھەڵداوانی نەیاری حکومەت و ھەنگاوە تیرۆریسیتەکان لەوان داعش ، روویانکردە تورکیا .
ئانکاراش لە بەرامبە وەرگرتنی یارمەتیی دارایی چەند ملیار یۆرۆیی بەڵێندا بۆ وەخۆگرتنی ئەو ئاوارانە و رێگرتن لە پەڕینەوەیان بەرەو ئەوروپا .
لە دەسپێکی قەیرانی سوریاوە ملوێنان کەس بۆ وڵاتانی لوبنان ، ئەردەن ، تورکیا و عێراق و میسر ئاوارە بوونە .