ئاب 12, 2021 16:26 Asia/Tehran
  • ئاکار: گیانی سەربازانی تورکیا لە ئەفغانستان ناخەینە مەترسییەوە

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا لە بارەی بەڕێوەبەرایەتی کرانی فڕگەی کابۆل لە لایەن لەشکریانی ئەم وڵاتەوە ڕایگەیاند: گیانی سەربازانی تورکیا لە ئەفغانستان ناخەینە مەترسییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئانادۆلۆ، «خلوسی ئاکار» وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند: پرسی بەڕێوەبەرایەتی کردن و بەرپرسایەتیی ئاسایشتیی فڕگەی کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ڕوون دەبێتەوە. بەڵام لە ڕوانگەی ئانکاراوە گیانی سەربازەکانی لە ھەموو شتێک گرینگترە.

دەوڵەتی تورکیا پێشنیاری ئەوەی کردبوو کە لەپاش کشانەوەی لەشکریانی داگیرکەری بیانی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە ئەفغانستان، بەڕێوەبەرایەتیی و پاراستنی فڕگەی نێونەتەوەیی کابۆل بە مەرجی بارەبووی دراڤی و داکۆکیی سیاسی و لۆجیستیکی لە لایەن ھاوپەیمانەکانی بە تایبەت واشێنکتۆن بە ئەستۆ بگرێت. تێوەگلانی ئانکارا بە قەیرانی ئەفغانستانەوە بە وتەکانی شەوی ڕابردووی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ب سەرۆک کۆماری تورکیاوە چووە وارێکی دیکەوە. «ئەردوغان» وتی کە ئامادەیە چاوی بە ڕابەرانی تالیبان بکەوێت و بەرلەمەش ھێندێک وتووێژ لە نێوان تورکیاو تالیبان ئەنجامی گرتووە.

لە ئێستادا ھێرشەکانی تالیبان لە ئەفغانستاندا پەرەی سەندووەو ئەندامانی ئەم تاقمە ناوەندەکانی ٩ ویلایەتی ئەم وڵاتەیان داگیر کردووە. بە توند بوونەوەی ھێرشەکانی تالیبان ھەزاران کەس لە خەڵکی سڤیلی ئەفغانستان کوژراون و یان بریندا بوونەو بە گوێرەی ڕێژەکان زیاتر ٥٧ ھەزار بنەماڵەش لە ئەنجامی شەڕەکانی ئەم دواییە ھەڵوەداو ئاوارە کراون.

سەرپەیڤ