ئه‌یلوول 12, 2021 11:41 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ئۆپراسیۆنە نایاساییەکانی تورکیا لە ھەرێمی کوردستانی عێراق

ھێزی ئاسمانیی تورکیا لە درێژەی ئۆپراسیۆنە نایاساییەکانی لە خاکی عێراق، دوو ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی کوشت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئانادۆلۆ، وەزارەتی بەرەڤانیی توزکیا بە بڵاو کردنەوەی ئاگاداری نامەیەک لە ھەژماری فەرمیی ئەم دامەزراوەیە لە توییتێر ڕایگەیاند: بە ھێنانە ئەژماری ئەم دوو ئەندامە کوژراوەی پەکەکەش لە ئۆپراسیۆنی ئاسمانیی ناوچەی «ئاواشین»ی ھەرێمی کوردستان کە خەریکی خۆسازدان بوون بۆ ئەنجام دانی ھێرشێک،بە تێکڕایی ھەتا ئێستا ١١ ئەندامی ئەم تاقمە لە ئۆپراسیۆنی ڕۆژی ڕابردووی سوپای تورکیا کوژراون.

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئۆپراسیۆنی ھێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە دژی پەکەکە لە باکووری عێراق ھەروا بەردەوام دەبێت.

تورکیا لە کاتێکدا پێ لە سەر بەردەوام کرانی ھێزشەکانی لە خاکی عێراق دا دادەگرێت کە کاربەدەستانی بەغدا گەلێک جار ئەم ھێرشانەی ئیدانە کردووەو بە نمونەی داگیرکارییان زانیوە. ھەروەھا کۆمکاری عەرەبیش لە بارەی پاوانخوازیی ئانکارا لە وڵاتە عەرەبییەکان وشداریی داوە.

سەرپەیڤ