دادگای پێداچوونەوەی ئەمریکا لە سەر بەرژەوەندیی کورد و دژی ئەردۆغان دەنگیدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i401665-دادگای_پێداچوونەوەی_ئەمریکا_لە_سەر_بەرژەوەندیی_کورد_و_دژی_ئەردۆغان_دەنگیدا
دادگای پێداچوونەوەی ئەمریکا لە سەر بەرژەوەندی کوردەکانی دژی ئەردۆغان دەنگیدا و داخوازیی دەوڵەتی ئەردۆغان بۆ شوێنگیری کردەوەی کوردە ناڕازییەکانی دانیشتووی ئەمریکای ڕەت کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 17, 2021 03:53 Asia/Tehran
  • دادگای پێداچوونەوەی ئەمریکا لە سەر بەرژەوەندیی کورد و دژی ئەردۆغان دەنگیدا

دادگای پێداچوونەوەی ئەمریکا لە سەر بەرژەوەندی کوردەکانی دژی ئەردۆغان دەنگیدا و داخوازیی دەوڵەتی ئەردۆغان بۆ شوێنگیری کردەوەی کوردە ناڕازییەکانی دانیشتووی ئەمریکای ڕەت کردەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، گۆڤاری APE-MPE ھەواڵی ڕەت کردنەوەی داخوازیی تورکیا بۆ شوێنگیری کردەوەی کوردە ناڕازییەکانی ئەمریکا لە سەفەری ئەردۆغان بۆ ئەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠١٧ ی بڵاوکردەوە . 

هێزەکانی هاوڕێی ئەردۆغان لەم سەفەرەدا لە کوردە ناڕازییەکانی ئەو وڵاتەیان دا و تەنانەت هێرشیان کردە سەر هێزی پۆلیسی نھێنی ئەمریکا.

پاش ڕەت کردنەوەی داخوازی دەوڵەتی ئەردۆغان، ئێستا دادگای پێداچوونەوەی ئەمریکاش لە سەر بەرژەوەندی کەردەکان دەنگی داوە.

دەوڵەتی تورکیا ئێستا وەک دوایین ڕێگا دەتوانێ داخوازی خۆی بۆ شوێنگیری یاسایی ئەم بابەتە ڕادەستی دیوانی باڵای ئەمریکا بکات.