ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی تورکیا دژی پەکەکە لە پارێزگای شرناخ
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i402381-ئۆپراسیۆنی_بەربڵاوی_تورکیا_دژی_پەکەکە_لە_پارێزگای_شرناخ
ماڵپەڕی ئینتێرنێتیی یەنی شەفەق، باسی ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی ھێزەکانی تورکیا دژی «پەکەکە»ی کرد لە پارێزگای شرناخ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 09, 2021 11:18 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی تورکیا دژی پەکەکە لە پارێزگای شرناخ

ماڵپەڕی ئینتێرنێتیی یەنی شەفەق، باسی ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی ھێزەکانی تورکیا دژی «پەکەکە»ی کرد لە پارێزگای شرناخ.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئینتێرنێتیی ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی چاپی تورکیا، ئەم ئۆپراسیۆنە بە بەشداریی ھێزەکانی ژەندرمە، ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی تایبەتیی پۆلیس و ھێزەکانی ناسراو بە پارێزەرانی گوندەکان لە ناوچەی «بستلەرە درەلەر» لە باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا دەستی پێ کراوە.

ئەم ئۆپراسیۆنە بە سەرکردایەتیی ژاندارمریی پارێزگای شرناخ و بە ئامادە بوونی ھەزارو ٥٥٠ کەس لە لەشکریانی تورک ئەنجام دەگرێت.

پارتی کرێکارانی کوردستان لە ساڵی ١٩٨٤ەوە بە شێوەی چەکدارانە دژی دەوڵەتی ئانکارا لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا خەریکی بەربەرەکانێیە.