ھەوڵی تورکیا بۆ بەڕێوەبردنی فڕگەی کابۆل
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i402640-ھەوڵی_تورکیا_بۆ_بەڕێوەبردنی_فڕگەی_کابۆل
تورکیا ھەروا مکوڕە لە سەر کۆنترۆڵ کردنی فڕگەی پێتەختی ئەفغانستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 17, 2021 12:29 Asia/Tehran
  • ھەوڵی تورکیا بۆ بەڕێوەبردنی فڕگەی کابۆل

تورکیا ھەروا مکوڕە لە سەر کۆنترۆڵ کردنی فڕگەی پێتەختی ئەفغانستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، «خلوسی ئاکار» وەزیری بەرەڤانیی تورکیا لە دوا ڕادەربڕینی خۆی دا باسی ڕاوێژ لەگەڵ قەتەری کرد سەبارەت بە بەڕێوە بردنی فڕگەی کابۆل.

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا لە درێژەی وتەکانی دا بەڕێوەبەرایەتی کردنی ئەم فڕگە نێونەتەوەییەی بۆ جەماوەری ئەفغانستان بە بابەتێکی گرینگ زانی.

ئاکار لە بەشێکی تری قسەکانی دا وتی: تورکیا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لە نزیکەوە پێ و شوێن دەگرێت.

ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیاش ھەر دوو ڕۆژ لەمەوپێش بابەتێکی ھاوچەشنی ھێنا بووە ئاراوە.