ھێرشی بە ڕۆکێت بۆ سەر بنکەی تورکیا لە باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i402695-ھێرشی_بە_ڕۆکێت_بۆ_سەر_بنکەی_تورکیا_لە_باکووری_عێراق
سەرچاوە میدیایەکان ڕایانگەیاندووە: بنکەی ھێزەکانی تورکیا لە باکووری عێراق کەوتە بەر ھێرشی چەند ڕۆکێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 19, 2021 18:40 Asia/Tehran
  • ھێرشی بە ڕۆکێت بۆ سەر بنکەی تورکیا لە باکووری عێراق

سەرچاوە میدیایەکان ڕایانگەیاندووە: بنکەی ھێزەکانی تورکیا لە باکووری عێراق کەوتە بەر ھێرشی چەند ڕۆکێت.

بنکەی سەربازیی «زلیکان» لە ناوچەی «باشیک»ی پارێزگای نەینەوا لە باکووری عێراق کە ھێزەکانی تورکیا تیای دا سەقامگیرن، نیوەڕۆی ڕۆژی ھەینی کەوتە بەر ھێرشی ڕۆکێت.

کەناڵی تەلگرامیی «سابرین نیوز» لەم بارەیەوە وای بڵاو کردووەتەوە کە ئەم بنکەیەی تورکیا بە ھۆی سێ ڕۆکێتەوە کراوەتە ئامانج و یەکێک لەو ڕۆکێتانە لەخ گوندی «دێرمار» داکەوتووە.

سەرچاوە فەرمییەکانی تورکیا ھێشتا ھیچ کاردانەوەیەکیان بەرامبەر بەم ھەواڵە لەخۆیان پیشان نەداوەو پشتڕاستیان نەکردووەتەوە.

بنکەی سەربازیی تورکیا لە «زلیکان» لە ماوەی مانگەکانی ئەم ڕدواییە چەندین جار ھێرشی کراوەتە سەر.