نیسان 08, 2022 18:22 Asia/Tehran
  • تورکیا ھەڵمەتە خۆبەختکارانەکەی لە تەلەبیب دا شەرمەزار کرد

باڵوێزخانەی تورکیا لە فەلەستینی داگیرکراو ھەڵمەتە خۆبەختکارانەکەی لە تەلەبیب دا شەرمەزار کرد.

باڵوێزخانەی تورکیا لە فەلەستینی داگیرکراو ئەمڕۆ ھەینی ھەڵمەتە خۆبەختکارانەکەیی شەوی ھەینی لە تەلەبیبی ئیدانە کردو لە بارەی پەرە سەندنی ئەو چەشنە ھەڵمەتانە نیگەرانیی خۆی دەربڕی.

لە بەیاننامەیەکی بڵاوکراوەی باڵوێزخانەی تورکیا لە فەلەستینی داگیرکراو  لەگەڵ بنەماڵەی کوژراوانی زایونی ھاودەردی کراوەو بۆ بریندارانی ئەو ھەڵمەتەش ئاواتی چاک بوونەوەی خێرا خوازراوە.

شەوی ھەینی لاوێکی فەلەستینی بە ناوی «ڕەعد حازم» لە ناخی تەلەبیب دا ھەڵمەتێکی خۆبەختکارانەی ئەنجام دا. ناوبراو بە چەکەوە چووە شەقامی «دێزنگۆف» کە ناوچەیەکی قەرەباڵغی تەلەبیبەو دەستی کرد بە تەقە کردن بەرەو زایونییەکان. لانیکەم دوو کەس لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنە کوژران و کۆمەڵێکی دیکەش بریندار بوون.

سەرپەیڤ