ھێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر ھێزەکانی پەکەکەو یەپەگە قوربانیی لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i410018-ھێرشی_سوپای_تورکیا_بۆ_سەر_ھێزەکانی_پەکەکەو_یەپەگە_قوربانیی_لێ_کەوتەوە
ھێزەکانی سوپای تورکیا لە درێژەی ھێرشە نایاساییەکانیان بۆ سەر سووریا حەوت ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا«پەکەکە» و یەکینەکانی پاراستنی گەل«یەپەگە»یان کوشت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 29, 2022 13:12 Asia/Tehran
  • ھێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر ھێزەکانی پەکەکەو یەپەگە قوربانیی لێ کەوتەوە

ھێزەکانی سوپای تورکیا لە درێژەی ھێرشە نایاساییەکانیان بۆ سەر سووریا حەوت ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا«پەکەکە» و یەکینەکانی پاراستنی گەل«یەپەگە»یان کوشت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئەم حەوت ئەندامەی «پەکەکە» و «یەپەگە» بە نیازی ھێرش کردنە سەر شەڕگەی قەڵغانی فۆرات لە باکووری سووریا بوونە.

لەم بەیاننامەیەدا جارێکی تر لە سەر ئۆپراسیۆنی ھێزە چەکدارەکانی تورکیا دژی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا«پەکەکە» و یەکینەکانی پاراستنی گەل«یەپەگە» ھەتا لەنێو برانی یەکجارییان پێداگری کراوە.

ھێرشی نایاسایی ھێزەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر مۆڵگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا«پەکەکە» و یەکینەکانی پاراستنی گەل«یەپەگە» لە باکووری عێراق و سووریا لە کاتێکدا بەردەوامە کە بەغداو دیمەشق گەلێک جار ئەم ھێرشانەیان ئیدانە کردووەو بە پێشێلکرانی سەروەریی خاکی عێراق و سووریایان زانیوە.