ھەوڵی تورکیا بۆ ڕێکخستنی دیداری پوتین و زلێنێسکی
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i410639-ھەوڵی_تورکیا_بۆ_ڕێکخستنی_دیداری_پوتین_و_زلێنێسکی
«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» باسی ھەوڵدانی وڵاتەکەی کرد بۆ ڕێکخستنی دیداری نێوان پوتین و زلێنێسکی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 23, 2022 06:20 Asia/Tehran
  • ھەوڵی تورکیا بۆ ڕێکخستنی دیداری پوتین و زلێنێسکی

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» باسی ھەوڵدانی وڵاتەکەی کرد بۆ ڕێکخستنی دیداری نێوان پوتین و زلێنێسکی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئانادۆڵ، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەوڵەتەکەی لە وتارێکدا ڕایگەیاند: وڵاتەکەی هەوڵ دەدات کۆبوونەوەیەک لە نێوان «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆکی ڕووسیا و «ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی» سەرۆکی ئۆکرانیا ڕێک بخات بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان هەردوو وڵات.

ئەردۆغان وتیشی: لە ٥ی ئاب لە دیدارێکدا لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی لە شاری سوچی لە ڕووسیا، دۆسیەی شەڕی ئۆکرانیای تاوتوێ کردووە.

سه‌رۆک کۆماری تورکیا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌ حه‌وته‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ «ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی» هاوتا ئۆکراینییه‌که‌ی و «ئانتۆنیۆ گۆتێرێش»ی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان له‌ شاری «لڤیڤ»ی ئۆکرانیا کۆبوونه‌وه‌یەکی سێ قۆڵییان هه‌بووه‌.

«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا کە بەهۆی چەندین کێشەی ئابوورییەوە ئاستی دڵخواز بوونی لە وڵاتەکەی دا دابەزیوە، لە ئێستادا هەوڵێکی ھەمەلایەنەی دەست پێ کردووە بۆ ڕۆڵگێڕانی لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناوبژیوانی لە قەیرانی ئۆکرانیادا.