کوژرانی لەشکرییەکی تورکیا لە عێراق
ئهیلوول 06, 2022 13:05 Asia/Tehran
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا کوژرانی لەشکرییەکی تورکیای لە باکوری عێراق راگەیاند.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئانادۆلۆ، بەپێی بەیاننامەی ڕۆژی دووشەممەی وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا، ئەم لەشکرییە لە ڕووداوی داکەوتنی کۆپتەرێکی ئەم وڵاتە لە باکووری عێراق گیانی لەدەست داوە.
دوێنێ وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێکی ئەم وڵاتەی لە باکووری عێراق و دەرباز بوونی ٧ سەرنشین و بزر بوونی لەشکرییەکی دیکەی راگەیاند.
سوپای تورکیا کەم و زۆر رۆژانە بە تۆپ و فڕۆکە و کۆپتەر ناوچەکانی باکووری عێراق دەکاتە ئامانج.
دەسەڵاتدارانی بەغدا گەلێک جار داوایان لە حکومەتی تورکیا کردووە کۆتایی بە پێشێلکارییەکانی سەروەری عێراق بهێنێت و هێزەکانی لە باکووری ئەم وڵاتە بکشێنێتەوە، بەڵام ئانکارا بەردەوامە لە دەستدرێژکارییەکانی.