درێژەی دانوستانە ئەمنیەکانی نێوان تورکیا و سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i411640-درێژەی_دانوستانە_ئەمنیەکانی_نێوان_تورکیا_و_سوریا
 ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری تورکیا درێژەی دانوستانەکانی ئەو وڵاتەی لەگەڵ سووریا لە ئاستی ئەمنی دا ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 25, 2022 11:56 Asia/Tehran
  • درێژەی دانوستانە ئەمنیەکانی نێوان تورکیا و سوریا

 ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری تورکیا درێژەی دانوستانەکانی ئەو وڵاتەی لەگەڵ سووریا لە ئاستی ئەمنی دا ڕاگەیاند.

سوپای تورکیا بە بیانووی شەڕی تیرۆریستان، نزیکەی دوو ساڵ و نیوێکە بەشێک لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای داگیر کردووە و تا ئێستاش گرووپێک لە سەربازانی تورکیا لەو ناوچانە ئامادەن.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیم، ئیبراهیم کالین، راوێژکاری سەرۆکی تورکیا و وتەبێژی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندووە، ئێمە بۆ ئێستا لە ئاستی ئەمنیدا بەدواداچوون بۆ دانوستانەکان لەگەڵ سووریا دەکەین و وتی: ئێمە لە ئێستادا هیچ پلانێکمان نییە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی سیاسی.

ئیبراهیم کالین گوتیشی: رێبازی تورکیا لەبارەی پرسی سووریا روون و ئاشکرایە. پرۆسەی ئاستانە پەیڕەو دەکرێت و پرۆسەی داڕشتنی دەستووریش بەردەوامە.

ئەو هاووڵاتییە سووریانەی کە لە ناوچەکانی باکووری ئەم وڵاتە دەژین، کە لە هەڕەشە بەردەوامەکانی تورکیا و کردەوەی بەکرێگیراوەکانی بێزارن، چەندین جار داوای ئەوەیان کردووە کە سوپای تورکیا و بەکرێگیراوەکانیان بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان، وڵاتەکەیان بەجێبهێڵن.

حکومەتی سوریا چەندین جار ناڕەزایی دەربڕیوە بەرامبەر بە ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لە سوریا.