ڕووداوێکی ھاتوچۆ بۆ مینی پاسێکی پەنابەران لە تورکیا کارەساتی لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i413611-ڕووداوێکی_ھاتوچۆ_بۆ_مینی_پاسێکی_پەنابەران_لە_تورکیا_کارەساتی_لێ_کەوتەوە
ڕوودانی کارەسات بۆ ترۆمبیلێکی ھەڵگری کۆچبەرانی نایاسایی لە تورکیا لانیکەم 31 کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 16, 2022 19:44 Asia/Tehran
  • ڕووداوێکی ھاتوچۆ بۆ مینی پاسێکی پەنابەران لە تورکیا کارەساتی لێ کەوتەوە

ڕوودانی کارەسات بۆ ترۆمبیلێکی ھەڵگری کۆچبەرانی نایاسایی لە تورکیا لانیکەم 31 کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لە ئەنجامی ڕوودانی کارەسات بۆ ترۆمبیلێکی ھەڵگری پەناخوازان لە تورکیا لانیکەم ، ٦ کەس گیانیان لەدەست داو ٢٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوه پزیشکییەکان وایان بڵاو کردووەتەوه کە باری تەندروستیی ٥ برینداری دیکەی کارەساتەمکە شپرزەو ناجێگیره .

وەک ژێدەرە ھەواڵدەرییەکان باسیان کردووە ئەم ڕووداوە لە یەکێک لە ڕێگا لاوەکیەکانی شاری «حەران»ی سەربە پارێزگای «شانلی ئورفا» لە باشووری تورکیا قەوماوە.

ھەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لەسەر ڕەگەزنامەی ئەو پەناخوازانە بڵاونەکراوەتەوە.