گیرانی حەوت سیخوڕی مووساد لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i424874-گیرانی_حەوت_سیخوڕی_مووساد_لە_تورکیا
دەزگەی هەواڵگریی تورکیا حەوت تۆمەتبار بە فرۆشتنی زانیاری بە دەزگەی سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنی "موساد"ی دەستبەسەرکرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 03, 2024 07:30 Asia/Tehran

دەزگەی هەواڵگریی تورکیا حەوت تۆمەتبار بە فرۆشتنی زانیاری بە دەزگەی سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنی "موساد"ی دەستبەسەرکرد.

سەرچاوه ئەمنییەکانی تورکیا ڕایانگەیاند که دەزگەی هەواڵگری ئەم وڵاته زانیویه بە هەوڵەکانی موساد بۆ به دەستهێنانی زانیاری له سەر هەندێک ئامانج له ڕێگای بەکرێگیراوەکانییەوە. 

ئەم سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە لێکۆلێنەوەی دادستێنی ئەستەموڵ دەریخستووە کە دەزگەی هەواڵگریی ڕژێمی زایۆنی ناسراو بە موساد دەستی داوەتە کۆکردنەوەی زانیاری سەربارەت بە ڕزوومەی تاکەکان و بەدەسهێنانی زانیاریی دیکە، بەڵگە کۆکردنەوە بە وێنە و فیلم گرتن ، چاودێری و هەروەها دانانی پێگەدۆز بۆ کەسان و شوێنە  ئامانجەکانی لە ڕێگای بەکرێگیراوانییەوە  و لەم بارەوەش نۆ کەس تۆمەتبارن بە فرۆشتنی ئەو زانیاریانەی لە ڕێگەی توێژەرانی تایبەتەوە بەدەستیان هێناوە، بە مووساد.

لەسەر بنەمای ئەم بەدواداچوون و لێکۆڵینەوانە، ژمارێک لە هێزەکانی بەشی هەواڵگریی سەربازی و دژەتیرۆری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەستەمووڵ هەڵمەتێکی ئەمنیی هاوکاتیان لە لە پارێزگاکانی ئەستەموڵ و ئزمیر ئەنجامدا، کە بووە هۆی دەستگیرکرانی حەوت تۆمەتبار و دەرکەوت کە دوو تۆمەتباریش پێشتر بۆ لێکۆڵێنەوە ؛ەسەر ئەم دۆسییە گیرابوون. ئەم ڕووداوانە لە تورکیا هاوکات بوو لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئاگادارینامەکەی وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە ناسکردنی دەیان سیخوڕی موساد لە ٢٨ وڵاتی جیهاندا لە ئاسیا، ئەوروپا و ئەفریقا.