جمینی زەوی لە کانگەی "چوپلەر"ی ئەرزەنجان؛ ژمارێک کرێکار بێ سەروشوێن بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i425195-جمینی_زەوی_لە_کانگەی_چوپلەر_ی_ئەرزەنجان_ژمارێک_کرێکار_بێ_سەروشوێن_بوون
لە ئەنجامی جمینی زەوی لە کانگەی زێڕی چوپلەر لە ئەرزەنجانی تورکیا لانیکەم نۆ کرێکار بێ سەروشوێن بوون و ڕێگای چۆمی"سەبرلی" بۆ فوڕات لەبەر ئەگەری بڵاوبوونەوەی ژەهری سیانید داخرا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 15, 2024 09:40 Asia/Tehran

لە ئەنجامی جمینی زەوی لە کانگەی زێڕی چوپلەر لە ئەرزەنجانی تورکیا لانیکەم نۆ کرێکار بێ سەروشوێن بوون و ڕێگای چۆمی"سەبرلی" بۆ فوڕات لەبەر ئەگەری بڵاوبوونەوەی ژەهری سیانید داخرا.

بەهۆی جمین وترازانی زەوی لە کانگەی زێڕی چوپلەر لە نزیک شارستانی "ئیلیچ" لە پارێزگای ئەرزەنجانی تورکیا لانیکەم نۆ کرێکار کەوتنەژێر خاک وخۆڵ، هەروەها چۆمی سەبرلی بەرەو فوڕات لەبەر ئەگەری بڵاوبوونەوەی ژەهری سیانید داخرا.

رۆژی ڕابردوو لەبەر جمینی زەوی لە کانگەی زێڕی ئیلیچ نزیکەی دە ملوێن مەتری سێ جا خاک بەخێراییەکی زۆر لە هەڵدێرێکی٢٠٠مەتریی داڕماو ژمارێک فەرمانبەر کەوتنەژێر خاک.

هەڵمەتی فریاکەوتن و ڕزگارکردن لە شوێنەکە بەڕێوە دەچێ و نزیک بە ٤٠٠ کەس لە تیمە فریاگوزارییەکان لەوێ ئامادەن، هێشتا هیچ زانیاریەک لەبارەی کرێکارە بێ سەروشوێن بووەکان دەس نەکەوتووە.