تورکیا ١٩ کەسی لە ئەنقەرە بەتۆمەتى پەیوەندییان لە پەکەکە دەستگیرکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i425669-تورکیا_١٩_کەسی_لە_ئەنقەرە_بەتۆمەتى_پەیوەندییان_لە_پەکەکە_دەستگیرکرد
داواکارى گشتى تورکیا دەستگیرکردنى ١٩ کەسی لە ئەنقەرە ڕاگەیاند و ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو کەسانە بەتۆمەتى پەیوەندییان بە پەکەکەوە دەستگیرکراون
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 07, 2024 10:30 Asia/Tehran

داواکارى گشتى تورکیا دەستگیرکردنى ١٩ کەسی لە ئەنقەرە ڕاگەیاند و ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو کەسانە بەتۆمەتى پەیوەندییان بە پەکەکەوە دەستگیرکراون

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی   ئەنقەرە، لەو لێکۆڵینەوەیەی لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی تیرۆرەوە بەڕەوەدەچێت، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە و کەجەکە و کارکردن لە ژێر ناوی ئەنجوومەنی خوێندکارانی دیموکرات لە چوارچێوەی پێکهاتەی گەنجانی ڕێکخراوەکەدا، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ١٩ گومانلێکراو دەرکراوە.وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای دەرکردنی بڕیاری دەستگیرکردنەکە، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە، دەستیان بە هەڵمەتی دەستگیرکردنی گومانلێکراوان کرد.