تورکیا بۆردومانی چەند ناوچەیەکی سیدەکانی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i427848-تورکیا_بۆردومانی_چەند_ناوچەیەکی_سیدەکانی_کرد
سوپای تورکیا له‌ڕێگه‌ی فڕۆکەی جەنگیه‌وه‌ ژمارەیەک سنوری گوندی ناحیەی سیدەکانی بۆردومان کرد و تاوه‌كو ئێستا زه‌ره‌ر زیانه‌كان نه‌زانراون.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 30, 2024 07:35 Asia/Tehran

سوپای تورکیا له‌ڕێگه‌ی فڕۆکەی جەنگیه‌وه‌ ژمارەیەک سنوری گوندی ناحیەی سیدەکانی بۆردومان کرد و تاوه‌كو ئێستا زه‌ره‌ر زیانه‌كان نه‌زانراون.

 به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای تورکیاوە ‌ئاگر لە سنوری چیای بۆڵێ کەوتۆتەوە و روبەرێکی زۆری پاوان و دارستان سوتاوە.

 بۆردومانی سنوری گوندەکانی خەلیفان و لێلکان و سیران و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ش كراوه‌، به‌هۆی چۆڵی ئه‌و ناوچانه‌ و بونی مه‌ترسیه‌كانه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.