بەیاننامەی حیزبوڵڵای لوبنان بە بۆنەی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i435745-بەیاننامەی_حیزبوڵڵای_لوبنان_بە_بۆنەی_ساڵڕۆژی_سەرکەوتنی_شۆڕشی_ئیسلامی_ئێران
حیزبوڵڵای لوبنان ڕ ایگەیاند ئەمڕۆ بە تێپەڕینی زیاتر لە چوار دەیە کوماری ئیسلامی ئێران بووەتە دەسەڵاتی هێزمەندی ناوچەیی و پێگەیەکی گەورەی لە ئاستی نێونەتەوەیی دادەس خستووە .
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
شوبات 10, 2025 12:52 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی حیزبوڵڵای لوبنان بە بۆنەی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران

حیزبوڵڵای لوبنان ڕ ایگەیاند ئەمڕۆ بە تێپەڕینی زیاتر لە چوار دەیە کوماری ئیسلامی ئێران بووەتە دەسەڵاتی هێزمەندی ناوچەیی و پێگەیەکی گەورەی لە ئاستی نێونەتەوەیی دادەس خستووە .

حیزبوڵڵای لوبنان  لە بەیاننامەیکدا  بە بۆنەی  ساڵڕۆژی  سەرکەوتنی  شۆڕشی  ئیسلامی  ئێران  ڕایگەیاند : حیزبوڵڵا  ساڵهاتی  سەرکەوتنی شوڕشی ئیسلامی ئێرانی  لە   ئایەتوڵڵا خامنەیی  ڕێبەری  باڵای شوڕشی  ئیسلامی  ئێران کە کوڵەکەی  حکومەتێکی  ئیسلامی هێزمەندی دامەزراند   کە لە هەمبەر  دەسەڵاتە زاڵخوازەکانی   جیهانیدا بە چۆکدا نایەت پیرۆزبایی کرد . لە بەیاننامەکەی حیزبوڵڵادا  هاتووە  ئەمڕو بە تێپەڕینی  زیاتر لە  چوار دەیە  کوماری ئیسلامی ئێران بووەتە  دەسەڵاتێکی  هێزمەندی ناوچەیی  و ئامادە بوونی خۆی  وەک  بنەڕەت و کوڵەکە  سەرەکی لەناوچەدا  مسوگەر کردووە .