ئادار 17, 2025 19:20 Asia/Tehran
  • پە.کە.کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیەیی لە باکووری عێراق خستە خوار

پە.کە.کە لە کەوتنە خواری فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق هەواڵی دا.

پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا ئەمەڕۆ دووشەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای داگیرکەری تورکیا مودێلی" ئاکینجی" لە ناوچەی قەندیلی سەربە پارێزگەی سلێمانی هەڵکەوتوو لە باکووری عێراقی داوەتە بەر دەسڕێژ وخستوویەتیە خوار. سەرچاوەیەک لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند : لێکدانەوە سەرەتاییەکان لەسەر بەشێک لەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ووشەی " بیرەقدار" بینرا کە پیشان ئەدات ئەم فڕۆکە بێفیڕۆکەوانە سەربە تورکیایە. ئەم هەواڵە لە حاڵێکدا بڵاودەکرێتەوە کە تورکیا وپە.کە.کە لە چەند حەوتەی ئەم دواییە ڕەوتی بەناو ئاشتیان دەستپێکردووە وئۆجەلان یش لە پەیامێکدا لە پە.کە.کە داوای کردووە چەکەکانیان ڕادەس بکەن.

بەرپرسانی تورکیایش لە ڕۆژەکانی ئەم دواییە هەڕەشە وگۆڕەشەکانیان لەدژی پە.کە.کە تەشەنا پیداوە. 

سەرپەیڤ