وشداری قەرەیلان به حکومه‌تى تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i436981-وشداری_قەرەیلان_به_حکومه_تى_تورکیا
ئەندامی کۆمیتەی جێبەجێکاری پەکەکە په‌یامێکی ئاراسته‌ى حکومه‌تى تورکیا کرد و ڕایگەیاند کە پێویستە حکومەتی تورکیا دەرفەت بە ئۆجەلان بدات بۆ ئەوەی بتوانێت پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بەڕێوە ببات.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 18, 2025 14:40 Asia/Tehran
  • وشداری قەرەیلان به حکومه‌تى تورکیا

ئەندامی کۆمیتەی جێبەجێکاری پەکەکە په‌یامێکی ئاراسته‌ى حکومه‌تى تورکیا کرد و ڕایگەیاند کە پێویستە حکومەتی تورکیا دەرفەت بە ئۆجەلان بدات بۆ ئەوەی بتوانێت پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە بەڕێوە ببات.

موراد قەرەیڵان وتیشی، "بێتوو تورکیا ئەوە نەکات، پرۆسەی چارەسەر دەگاتە چەقبەستوویی.  ناوبراو سەبارەت بەلێدوانی وەزیری بەرگریی تورکیا کە ڕایگەیاندبوو، "نابێت پەکەکە باسی ئاگربەست بکات‌ و دەبێت دەستبەجێ خۆی هەڵوەشێنێته‌وه‌، وتیشی:"ئەو جۆرە ڕەفتارو لێدوانانە گونجاو نین‌ و دەبنە هۆی تێکدانی پرۆسەی چارەسەری‌ و پێویستە تورکیا هەنگاوی پێویست بنێت، ئێمە بۆ هەر ئەگەرێک ئامادەین.