وتەبێژی ئاکپارتی: پێشبینی دەکەین تا چەن ڕۆژی دیکە پەکەکە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i438586-وتەبێژی_ئاکپارتی_پێشبینی_دەکەین_تا_چەن_ڕۆژی_دیکە_پەکەکە_خۆی_هەڵبوەشێنێتەوە
وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان وتی: پێشبینی دەکەن لە ماوەی چەند رۆژێکدا پەکەکە چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 06, 2025 14:17 Asia/Tehran
  • وتەبێژی ئاکپارتی: پێشبینی دەکەین تا چەن ڕۆژی دیکە پەکەکە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە

وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان وتی: پێشبینی دەکەن لە ماوەی چەند رۆژێکدا پەکەکە چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.

عومەر چەلیک دوای کۆبوونەوەی ناوەندی بەڕێوەبردن و بڕیاری ئاکپارتی بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، ڕوو لە ڕۆژنامەوانان لەبارەی پرۆسەی نوێی چارەسەری لە تورکیا و پرسی چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە وتی: "پێشبینی دەکەین پرۆسەی خۆهەڵوەشاندنەوەی دانانی چەک لە ماوەی چەند رۆژێکدا یەکلا بکرێتەوە". وتەبێژی ئاکپارتی ئاماژەی بەوەشدا کە دوای خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدادانانی پەکەکە، قۆناخەکانی دیکەی پرۆسەکە دەستپێدەکەن. ئێستا چاوەکان لەسەر هەنگاوی پەکەکەن کە بەگوێرەی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی ئەم پارتە دەبێت کۆنگرە ببەستن، چەک دابنێن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە.هەروەها چاوەکان لەسەر هەنگاوی بەکردەی ئانکارایشن لەمبارەیەوە.