ئاکپارتی: لەبارەی چەکدانانی پەکەکە لەگەڵ بەغدا، سلێمانی و هەولێر هەواهەنگین
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i439162-ئاکپارتی_لەبارەی_چەکدانانی_پەکەکە_لەگەڵ_بەغدا_سلێمانی_و_هەولێر_هەواهەنگین
وتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند، لە بابەتی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)دا ، لەگەڵ بەغدا، سلێمانی و هەولێر لە هاوئاهەنگیدان و پێشڤەچوون بەدی دەکرێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 27, 2025 14:56 Asia/Tehran
  • ئاکپارتی: لەبارەی چەکدانانی پەکەکە لەگەڵ بەغدا، سلێمانی و هەولێر هەواهەنگین

وتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند، لە بابەتی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)دا ، لەگەڵ بەغدا، سلێمانی و هەولێر لە هاوئاهەنگیدان و پێشڤەچوون بەدی دەکرێ.

عومەر چەلیک، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە ئانکارا بە ئاماژە بە پرۆسەی ئاشتی و قۆناخی چەکدانانی پەکەکە، بە پێویستیشی زانی پەکەکە بە کردەیی چەک دابنێت. ناوبراو گوتیشی: ئێمە لەگەڵ بەغدا، سلێمانی و هەولێر چەند بابەتێکمان هەن کە دەبێت هاوئاهەنگیان لەسەر بکەین.وتەبێژی پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەپێدان  جەختیشی کرد کە پرۆسەکە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بە ''تورکیای بێ تیرۆر'' ناسێندراوە و ئامانج وەستاندنی شەڕ و پیکدادانە.چەلیک هەروەها گوتی: پێویستە ئەم چەکدانانە بە شێوەیەکی مەیدانی و بێ کەموکوڕی جێبەجێ بکرێت.