زەنگی ئاگادارکردنەوەی کەمی ئاو لە تورکیا لێدرا
ڕادەی بارانبارین لە تورکیا گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی 52 ساڵی ڕابردوودا، زەنگی کەمی ئاو بۆ شارەکانی وەک بۆدروم لێدرا، شارەزایان هۆشداری دەدەن لەبارەی کەمی ئاو لە شارە گەورەکانی ئەستەموڵ و ئەنقەرە.
شارەزایان لە تورکیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایانگەیاند کە شاری (چێشمە ) کە لە ئیزمیرە و شوێنێکی گەشتیارییە لە تورکیا ئاوی تەواو بووە و زەنگی کەمی ئاویش لە شاری بۆدروم لێدرا کە شوێنێکی دیکەی گەشتیارییە لەو وڵاتە . ئاوی ئەو بەنداوانەی کە ئاو بۆ بۆدروم دابین دەکەن زۆر کەمی کردووە سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە ئێستا حکومەتی تورکیا ئێستاکە لە زۆرێک لە پارێزگاکاندا لە دابینکردنی ئاوی خواردنەوە ڕووبەڕووی کێشە بووەتەوە، لەوانە ئەستەموڵ، ئەنقەرە، ئیزمیر، بورسا، موغلا، ئەنتالیا، مێرسین، غازی عەنتەب، هاتای، قەهرامان ماڕاش، ئەدێرنە، بالیکێسیر، قرقلار یلی، ساکاریا و پارێزگاکانی دیکە