ئۆجەلان: حکومەتی تورکیا دەبێ هەزاران زیندانی ئازاد بکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i442309-ئۆجەلان_حکومەتی_تورکیا_دەبێ_هەزاران_زیندانی_ئازاد_بکات
عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە پەیامێکی نوێی ئاڕاستەی حکومەتی تورکیا کرد و داوای لێکرد هەنگاو بنێت بۆ ئازادکردنی هەزاران زیندانی، لە چوارچێوەی پرۆسەی ئێستای چەکداماڵینی پەکەکە و بەدیهێنانی ئاشتی ناوخۆییدا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 19, 2025 14:35 Asia/Tehran
  • ئۆجەلان: حکومەتی تورکیا دەبێ هەزاران زیندانی ئازاد بکات

عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە پەیامێکی نوێی ئاڕاستەی حکومەتی تورکیا کرد و داوای لێکرد هەنگاو بنێت بۆ ئازادکردنی هەزاران زیندانی، لە چوارچێوەی پرۆسەی ئێستای چەکداماڵینی پەکەکە و بەدیهێنانی ئاشتی ناوخۆییدا.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لە پەیامە نوێیەکەیدا کە لەلایەن پارێزەرانییەوە بڵاو کرایەوە ڕایگەیاند: بنەمای مافی هیوا، کە لەلایەن دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاوە دامەزراوە، هەنگاوێکە کە حکومەت دەبێت بینێت.ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە درێژەی پەیامەکەیدا جەختی کرد: مەسەلەی ئازادکرانی زیندانییەکان کار لە هەزاران کەس دەکات، بە هەر ڕوانگەیەک بێت. حکومەت دەبێت ئەم بارگرانییە لابەرێت، و دەبێت ئەمەش لە ڕوانگەیەکی یاساییەوە بێت.سیاسەت و دادپەروەری ئەمە دەخوازێت.