کورتولمووش: یەکگرتنی تورک و کورد کۆڵەکەی سەردەمی نوێیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i443100-کورتولمووش_یەکگرتنی_تورک_و_کورد_کۆڵەکەی_سەردەمی_نوێیە
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بە پێداگری لەسەر یەکڕیزیی مێژوویی کورد و تورک، وتیشی کە ئەم هاودەنگییە دەبێت ببێتە کۆڵەکە و ئەستوونێک بۆ بنیاتنانی سەردەمی نوێ لە تورکیای بێ تیرۆردا.
(last modified 2025-11-30T12:32:17+00:00 )
تشرینی دووه‌م 30, 2025 15:01 Asia/Tehran
  • کورتولمووش: یەکگرتنی تورک و کورد کۆڵەکەی سەردەمی نوێیە

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بە پێداگری لەسەر یەکڕیزیی مێژوویی کورد و تورک، وتیشی کە ئەم هاودەنگییە دەبێت ببێتە کۆڵەکە و ئەستوونێک بۆ بنیاتنانی سەردەمی نوێ لە تورکیای بێ تیرۆردا.

نوعمان کورتولمووش ڕایگەیاند که حکوومەت ڕێگه نادات تەنانەت یەک کەسیش بکەوێته داوی گرووپه تیرۆریستییەکان و چیتر نابێت تیرۆر ببێتە دارەدەستی زلهێزه بیانییەکان. کورتولمووش وتیشی: تورکیا بە قۆناغێکی مێژووییدا تێدەپەڕێت کە تێیدا کێشەی تیرۆر بۆ هەمیشە کۆتایی دێت. ناوبراو جەختیشی کرد لەسەر پێویستیی پتەوکردنی یەکڕیزی لە نێوان هەموو نەتەوەکان و هەوڵدان بۆ بنیاتنانی "ناوچەیەکی بەدوور لە تیرۆر".