بەفر ناوچە کوردنشینەکانی تورکیای سپی پۆش کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i443367-بەفر_ناوچە_کوردنشینەکانی_تورکیای_سپی_پۆش_کرد
لە "وان"ـەوە هەتا "هەکاری" و "موش"، بەفر ناوچە کوردنشینەکانی تورکیای سپی پۆش کردووەوە و زۆرێک لە ڕێگاکانی داخست.
(last modified 2025-12-15T10:33:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 15, 2025 13:57 Asia/Tehran
  • بەفر ناوچە کوردنشینەکانی تورکیای سپی پۆش کرد

لە "وان"ـەوە هەتا "هەکاری" و "موش"، بەفر ناوچە کوردنشینەکانی تورکیای سپی پۆش کردووەوە و زۆرێک لە ڕێگاکانی داخست.

 بارینی بەفری قورس و دابەزینی بەرچاوی  پلەکانی گەرما لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا، هاتوچۆی خەڵکی پەکخست و زۆرێک لە ڕێگاوبان و جاددەکانی داخست و لە هەندێک ناوچەشدا خەڵک ناچاربوون بۆ کردنەوەی ڕێگاو جادەکان ، پێمەڕەو بەفرماڵ بگرنە دەس . شارەوانی  شاری پڕحەشیمەتی وان ڕایگەیاند؛ بە هۆی بارینی  قورسی بەفر ڕێگای سەت و دوو شوێنی نیشتەجێیبوون لە شارەکانی میکس،  شاخ ، پاییزاوا ، ئیپەک یولو و مەحموودی داخراوە .