كۆچی بەردەوامی كوردانی توركیا، گوندە كوردنشینەکانی قونیە لە سەرووبەندی چۆڵبوونی بەتەواوەتیدا
شوبات 16, 2026 17:34 Asia/Tehran
كۆچ كردنی بەربڵاوی كوردانی شاری كۆلۆ سەربە پارێزگای قونیە بۆ ئوروپا بووە هۆی چۆڵكرانی بە تەواوەتی زۆرێك لە گوندەكانی ئەو ناوچەیە .
كۆچ كردنی كوردانی دانیشتووی شاری كۆلۆ لە پارێزگای قونیە بۆ وڵاتانی ئوروپایی هەروا درێژەی هەیە .كۆچ كردنێك كە سەرەتا بە هۆگەلی ئابووری دەسپێیبوو بەڵام بە تێپەڕینی كات هۆكارگەلی سیاسیشی پێی زیاد كرا. لە ئاكامدا زۆرێك لە گوندە كوردنشینەکانی ئەو ناوچە لە توركیا بە تەواویی چۆڵ كراون .
ئەو گوندو لادێیانەی كە دەیەكانی پێشوو بە كۆچی زۆرە ملێی كوردەكان لە دەروبەری شاری كولو پێك هاتبوون ئەمڕۆ لە ژێر گوشاری هەژاریی و شوێنهاتگەلی سەركوت كردن، یەك لە دوای یەك چۆڵ دەكرێن . لاوان دەڕۆن و هێدی هێدی کەسانی بەتەمەن و بەساڵاچووش یان كۆچ دەكەن یان ماڵئاوایی لە ژیان دەكەن و تەنیا ماڵە چۆڵ و دەلاقە داخراوەكان دەمێننەوە .