هەوڵی تورکیا بۆ کۆتایی هێنان بە سیاسەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکەدا
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ؛ بڕیاری ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ساڵی 1915 بە هەوڵێک بۆ سەرپۆشدانان بەسەر جەنایەتەکانی ئەو وڵاتە دژێ فەلەستینیەکان ڕاگەیاند
وه زاره تی دەرەوەی تورکیا بڕیاره که ی ڕژێمی زایۆنی سه باره ت به ڕووداوه کانی ساڵی 1915 وه ک هه وڵێک بۆ سەرپۆشدانان بەسەر تاوانه کانی ڕژیم بەرامبەر به فه له ستینییه کان وه سف کرد و به ئاماژه بە بارودۆخی دژواری بنیامین ناتانیاهۆ و هاودەستانی به دوای لێپێچینه وەی نێوده وڵه تی زانی. لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە بڕیارەکەی کابینەی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ساڵی ١٩١٥، ڕایگەیاند کە کابینەی حکوومەتێک کە بە گوێرەی ئەو وەزارەتە، بە شێوەیەکی سیستماتیک لە بەر چاوی جیهاندا گەلی فەلەستین دەچەوسێنێتەوە و بە تۆمەتی ئەنجامدانی جینۆساید لە دژی فەلەستینییەکانی غەززە لە دادگای نێودەوڵەتی دادگایی دەکرێت، هەوڵ دەدات بەو بڕیارە سیاسییە تاوانەکانی خۆی داپۆشێ . لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەم کارە کە بە پشتگوێخستنی ڕاستییە یاسایی و مێژووییەکان ئەنجامدراوە، ئاماژەیە بۆ دۆخی سەختی بنیامین ناتانیاهۆ و هاودەستەکانی ؛ ئەوانەی کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی سەبارەت بەو تاوانانەی کە دژی فەلەستینییەکان ئەنجامدراون، فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە. وه زاره تی ده ڕه وه ی تورکیا هه ڕوه ها جه ختی کرد که تورکیا به ڕده وام ده بێت له هه وڵه کانی بۆ کۆتایی هێنان به سیاسه ته فراوانخوازه کان و ناسه قامگیرییه کانی ڕژێمی زایۆنیستی له ناوچه که و لێپرسینه وه له حکوومه تی نه ته نیاهۆ له به ڕامبه ڕ ئه و تاوانانه ی که به ڕامبه ڕ خه ڵکی مه ده نی و به تایبه ت گه لی فه له ستین ئه نجام ده دات. وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “بڕیارێکی مێژوویی: کابینەی ئەم ڕژێمە بە کۆی دەنگ پێشنیاری وەزیر گیدعۆن ساعر بۆ دان نان بە جینۆسایدی ئەرمەننیەکانی پەسەند کرد.” ئەو بڕیارە کە لە ماوەی گرژییەکی زۆری نێوان تورکیا و ڕژێمی زایۆنی دراوە، دەبێت لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند بکرێت. کابینەکانی بەدوای یەکی ڕژێمی زایۆنی تا ئێستا ڕەتیانکردووەتەوە بە فەرمی دان بە جینۆسایدی ئەرمەنەکاندا بنێن، بەتایبەتی بۆ پاراستنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا کە سەردەمانێک یەکێک بووە لە نزیکترین هاوبەشە ستراتیژییەکانی ڕژێم لە ناوچەکەدا.