دیداری شاندی ئیمرالی لەگەڵ ئەردۆغان
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i445992-دیداری_شاندی_ئیمرالی_لەگەڵ_ئەردۆغان
شاندەکەی ئیمرالی پێکهاتبوو لە پەروین بۆڵدان و میدحەت سەنجەر، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.
(last modified 2026-08-14T15:15:42+00:00 )
ئاب 14, 2026 18:44 Asia/Tehran
  • دیداری شاندی ئیمرالی لەگەڵ ئەردۆغان

شاندەکەی ئیمرالی پێکهاتبوو لە پەروین بۆڵدان و میدحەت سەنجەر، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە ئیبراهیم کاڵین، بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) و ئەفغان ئەعلا، جێگری سەرۆکی ئاکەپەیش ئامادە بببوون،  تیشک خرایە سەر جێبەجێکردنی یاسای "بەهێزکردنی هاودەنگیی نیشتمانی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی" ناسراو بە یاسای چوارچێو، هەروەها قۆناغەکانی داهاتووی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکیش، تەوەرەی گرنگ و سەرەکی گفتوگۆکان بوو. پێش ئەم کۆبوونەوەیە، شاندی ئیمرالی داوای جێبەجێکردنی خێرای بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و دادگای دەستووری و پێکهاتنی خێرای دەستەکانی کارگێڕی و جێبەجێکاری یاسای کردبوو. دوای ئەم دیدارە، هەردوولا لە بەیاننامەیەکدا، وێڕای ئەوەی دانوستانەکەیان بە بنیاتنەر وەسف کرد، جەختیان کرد لەسەر گرنگایەتیی قۆناغی ئێستا و ئیرادەی هاوبەش بۆ درێژەپێدانی بەبڕشتانەی پڕۆسەی ئاشتی. یاسای "بەهێزکردنی هاوپشتیی نیشتمانی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی"ـیش ئەمدواییانە لە پەرلەمانی تورکیا بە ٤٦٧ دەنگی ئەرێ پەسەند کراوە.