ئەردۆغان لەبارەی پرۆسەی چارەسەری: گەڕانەوە نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i446276-ئەردۆغان_لەبارەی_پرۆسەی_چارەسەری_گەڕانەوە_نییە
سەرۆککۆماری تورکیا لە گوتارێکدا لە ناوچەی ماڵازگیردی سەر بە پارێزگای مووش، باسی پرۆسەی چارەسەریی پرسی کوردی کرد و گوتی، "لەپێناو پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر و ناوچەی بی تیرۆر، رێگەمان گرتووەتەبەر و بە هیچ شێوەیەک ناگەڕێینەوە. لەپێناو ئەوەی ناوچەکەمان بکەینە ناوچەی ئاشتی و سەلامەتی، رێگەیەکمان گرتەبەر کە گەڕانەوەی نییە."
(last modified 2026-08-26T14:41:46+00:00 )
ئاب 26, 2026 18:10 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان لەبارەی پرۆسەی چارەسەری: گەڕانەوە نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لە گوتارێکدا لە ناوچەی ماڵازگیردی سەر بە پارێزگای مووش، باسی پرۆسەی چارەسەریی پرسی کوردی کرد و گوتی، "لەپێناو پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر و ناوچەی بی تیرۆر، رێگەمان گرتووەتەبەر و بە هیچ شێوەیەک ناگەڕێینەوە. لەپێناو ئەوەی ناوچەکەمان بکەینە ناوچەی ئاشتی و سەلامەتی، رێگەیەکمان گرتەبەر کە گەڕانەوەی نییە."

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، هیچ کەسێک ناتوانێ رێگری لەم پرۆسەیە بکات، ئێمە لەو رێگەیەی بە دروستی دەزانین، لانادەین و بە هاندانی کەسانێکیش ناڕۆینە رێگەی دیکە. بە پێداگرییەوە لەسەر رێگەکەمان بەردەوام دەبین."ئەم گوتانەی ئەردۆغان لە کاتێکدایە، ئێستا هەنگاوە یاساییەکانی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری دەنرێن، بەتایبەتی کە رۆژی دەی ئابی ٢٠٢٦ پرۆژەیاسای تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری لە پەرلەمانی تورکیا پەسندکرا و بووە بە یاسا.