کارەسات لە شاری کاپادۆکیای تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i447810-کارەسات_لە_شاری_کاپادۆکیای_تورکیا
دوابەدوای داڕمانی بەشێک لە گاشەبەردەکانی ناوچەی گەشتیاریی کاپادۆکیا لە ناوەڕاستی تورکیا، سێ کەس گیانیان لەدەستدا، بە پەیامنێرێک و هاوژینەکەیەوە، هەروەها پێنج کەسیش بریندار بوون.
(last modified 2026-10-31T11:10:28+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 31, 2026 08:50 Asia/Tehran
  • کارەسات لە شاری کاپادۆکیای تورکیا

دوابەدوای داڕمانی بەشێک لە گاشەبەردەکانی ناوچەی گەشتیاریی کاپادۆکیا لە ناوەڕاستی تورکیا، سێ کەس گیانیان لەدەستدا، بە پەیامنێرێک و هاوژینەکەیەوە، هەروەها پێنج کەسیش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، بارانبارینی بەخوڕ پێکهاتەی بەردی سروشتی ناوچەکەی لاواز کردووە و بووەتە هۆی کەوتنە خوارەوەی پارچە بەرد بەسەر گەشتیاران کە بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە. لە ڕووداوەکەدا ڕۆژنامەنووسێکی تورکیایی و هاوژینەکەی و گەشتیارێکی فەرەنسی لە دەروازەی مۆزەخانەی بێمیچی گۆرەمێ لە پارێزگای نەوشەهیر ڕوویدا، گیانیان لەدەستدا. بەشی دڵتەزێنی ڕووداوەکە ئەوەیە کە ڕۆژنامەنووسە و هاوسەرەکەی تەنها چوار مانگ پێش ئێستا واتا لە ٥ی جولایی ٢٠٢٦ هاوسەرگیریان کردبوو و بۆ پشوو گەشتیان کردبوو بۆ کاپادۆکیا. هەروەها پێنج گەشتیارى دیکەش لە ڕووداوەکەدا برینداربوون، چواریان دوای چارەسەرکردن لە نەخۆشخانە دەرچوون و منداڵێکی فەرەنسی تەمەن هەشت ساڵان ئیستایش هەر چارەسەر وەردەگرێت.