دۆزرانەوەی ئەو سەیرۆکانەی بۆ ژیان کردن دەشێن لەدەرەوەی گەردوونەی هەتاوی
زانستوەران ڕایانگەیاند دەکرێ مروڤ لەسەر حەوت سەیرۆک بە بەرینایی زەوی کە ئاویان تێدا دەست دەکەوێ ژیان بکا .
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم، ڕێکخراوی فەزایی ئوروپا رۆژی پێنج شەممە بەڕاگەیاندنی هەواڵی دۆزرانەوەی ئەو حەوت سەیرۆکە کە لە مەدارێک بە خولی"ئەستێرەیەکی کوتولە" (بە گەرمای نزیک بە دوو پێنجی گەرمای هەتاو) دەسوڕێنەوەو لە مەودای چل ساڵی نوری(٤٠٠هەزار ملیارد کیلۆمیتر) لە زەوی هەڵکەوتوون، وتی: وەها دۆزینەوەیەک لەمێژووی دۆزینەوە گەردونیەکان کەم وێنەیە.
ڕێکخراوی نیشتمانی ئاسمانگەڕیی و فەزایی ئەمریکا(ناسا) یش هەواڵی دۆزرانەوەی ئەو سەیرۆکانە کە لەلایەن زانستوەران، کۆمەڵەی"تراپیستی یەک" ناودێر کراوە، پشت ڕاست کردەوەو ئەو دۆزینەوەی بە هەنگاوێکی مەزن لەئاراستەی پەی بردن بە ئیمکانی ژیان لەسەر سەیرۆکەکانی دیکە لێکدایەوە.
بەبڕوای زانستوەران، تەنانەت گەر توێژینەوەکان واپێشان بدات کە هیچ جۆرە نیشانە و هێمایەکی ژیان کردن لەسەر ئەو سەیرۆکانە لەئارادانییە، دۆزرانەوەیان زانیاری بەنرخ دەخاتە ڕوو سەبارەت بە هۆکارگەلی ڕێگر لەبەردەم ژیان کردن لەسەر ئەو سەیرۆکانە.