ئەنجومەی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە فەرمانی پەلاماری ترەمپ بۆسەر سووریا ئاگادار نەکراوەتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i285740-ئەنجومەی_ئاسایشی_نیشتمانیی_ئەمریکا_لە_فەرمانی_پەلاماری_ترەمپ_بۆسەر_سووریا_ئاگادار_نەکراوەتەوە
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە ئاگادار نەبوون لە بڕیاری سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان لەمەڕ پەلاماری مووشەکی بۆ سەر خاکی سووریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 07, 2017 10:15 Asia/Tehran
  • ئەنجومەی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە فەرمانی پەلاماری ترەمپ بۆسەر سووریا ئاگادار نەکراوەتەوە

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە ئاگادار نەبوون لە بڕیاری سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان لەمەڕ پەلاماری مووشەکی بۆ سەر خاکی سووریا .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ژێدەرە هەواڵیەکان لە ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕاپۆرتیان دا ، زۆرێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بڕیاری "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بۆ پەلاماری مووشەکی کردنە سەر خاکی سووریا ئاگادار نەکراونەتەوە.
ئەمریکا سەر لەبەیانی هەینی لە پەلامارێکی لەناکاو و لە پێشەوە ڕانەگەیەندراو ٥٩ مووشەکی "تاماهاک"ی تەقاند بەرەو بنکەی ئاسمانیی "شەعیرات" لە پارێزگەی حومسی سووریا.
ئەم پەلامارە مووشەکییە بە بێ ئیزنی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆنگرێسی ئەمریکا بووە و لە پاپۆڕە جەنگییەکانی ئەمریکا کە لە زەریای مەدیتەرانە سەقامگیرن بە بیانووی ئەو پەلامارە شیمیاییەی کرایە سەر خان شێخوون لە پارێزگەی ئەدلیب، ئەنجام دراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی سووریا بەکارهێنانی هەرچەشنە چەکی شیمیایی وەدرۆ خستۆتەوە و کۆڵی نەداوە بەو تۆمەتەی خراوەتە پاڵی. سوپای سووریا لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حومس خەریکی شەڕی دژ بە گرووپی تیرۆریستیی داعش و لە باکووری ئەم پارێزگەیەش خەریکی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نوسرەیە.