دەربڕینی ڕق و بێزاری ڕووسیا لە پەلامارەکەی ئەمریکا بۆسەر سووریا
سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕق و بێزاری خۆی ڕاگەیاند لە پەلامارە مووشەکیەکەی ئەمریکا بۆسەر سووریا .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیتارتاس ،" ویلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕوسیا پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆ سەر سوریای وەک دەستدرێژی بۆ سەر مافی دەستەڵاتداریەتی ئەو وڵاتە زانیوە .
سەرۆک کۆماری ڕوسیا لەهەمان حال دا وریایی دا ، چاوپۆسی تۆکمە لە ەکڵک وەرگرتنی ترۆریستان لە چەکەکانی کیمیاوی لەبنەڕەتەوە ڕەوشی سەرانسەری سوریا ئالۆزتر دەکاتەوە . ئەمریکا بەیانی هەینی لە پەلامارێکی لە ناکوا ٥٩ مووشەکی گرتە پێگەی ئاسامانی ئەلشەعیرات لە رۆژهەڵاتی حۆمس لە سوریا . ئەم پەلامارە بە بیانووی ڕووداوی کیمیاوی رۆژی سی شەممەی پارێزگەی ئەدلیب بەڕێوە چوە کە ماتۆری تەبلیغاتی و میدیایی ڕۆژئاوا قەمکی تاوانی لە ڕۆژانی ڕابردوو بەرەو سەوڵەتی سوریا گرتووە . هەوالی پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆ سەر سوریا دوای کۆبوونەەەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ لێکدانەوەی رووداوی کیمیاوی ئەدلیب کە بەبی دەنگ وەرگرتن لەبارەی پێشنووسی بڕیارنامەی پیشنیاری کۆتایی پێهاتبوو ، ئەنجامی گرتووە . وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا بۆ لیکدانەوەی دواهاتەکانیی پەلاماری ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر سوریا خوازیاری کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بووە