پاڵپشتی کردنی لاگرانی بەریتانیایی ترەمپ لە پەلامارە مووشەکیەکەی ئەمریکا بۆسەر سووریا
ڕۆژنامەی ئیندێپێندنت چاپی لەندەن پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆسەر سووریای بەپێچەوانەو وەک وەچەرخانێکی بنەڕەتی زانیوە لە هەڵوێستەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا .
ڕۆژنامەی ئیندێپێندنت چاپی لەندەن نووسی ، ژمارێک لە لاگرانی ناوداری "دۆناڵد ترەمپ" ئەو بە زۆر بێژی و درۆزنیی تۆمەتبار دەکەن و دەلین ئیتر لاگری لێوە ناکەن .
ئیندێپێندنت نووسی ، ژمارێکیش بروایان وایە ترەمپ سیاسەتەکانی " هیلاری کلینتۆن" بەربژاری پارتی دیمۆکرات و غەنیمی خۆی لە پێش گرتووە . بە وگێرەی ەئو ڕاپۆرتە " پاول جۆزێف واتسۆن " نوسەری ناوداری بەریتانی یس براوی وایە ، "دۆناڵد ترەمپ" بووتە دارە دەستی نوێ پارێزکارانی ئەمریکایی . "کاساندرا فیر بنکس" لە لااگرانی بەریتانی ترەمپیش لە کەشەی مەجازی دا نووسی ، ئیتر لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا لاگری ناکات ." نایجێل فاراژ" ریبەری پێشووی پارتی سەرەبخۆیی بەریتانیا یس کەلەلاگرانی جیدی ترەمپە ، بەدربڕینی نیگەرانی لە خۆوەردانی سەربازی سەرۆکی ئەمریکا لە شەڕی سوریا ، نووسی ، ئەم پەلامارە زۆرێک لە لاگرانیی ترەمپی نیگەران کردووە . ژمارێکی دیکەیش لە لاگرانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەریتانیا ، کردەوەی "دۆناڵد ترەمپ" لە مەڕ پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆ سەرسوریا یان وەک پەلامارێک بۆ پێخۆشبوونی نوی پارێزکاران زانیوە . پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆ سەرسوریا لە حالێکدایە کە ترەمپ لە دریژەی تەبکیغاتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ٢٠١٦ ی ئەمریکا وتبووی ، پەلامار بۆ سەر دەوڵەتی " بەشار ئەسەد" دەبیتە هۆی ئەوەی کەسانێکی نەشیاوتر بێنە سەرکار .