ترەمپ: ئەگەری کردەوەی سەربازیی زیاتر دژ بە سووریا لە ئارادایە
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی ؛ واشینگتۆن بێتوو پێویست بێ پەلاماری سەربازیی زیاتر لە سووریا ئەنجام دەدات.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتنیک ؛ "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی شەممە لە نامایەکدا بۆ کۆنگرێس، بە شێوەی فەرمی نوێنەرانی کۆنگرێسی لە پەلاماری سەربازیی خۆی لە سووریا ئاگادار کردەوە و لەودا دیسان بانگەشەی بێ بنەمای کەڵک وەرگرتنی دەوڵەتی سووریا لە چەکی شیمایی هێنایە ئاراوە.
ترەمپ بە بێ ئەوەی بەڵگەیەک بخاتە بەردەست بانگەشەی کرد کە دیمەشق فڕۆکەخانەی سەربازیی "شوعەیرات" لە پارێزگەی حومسی سووریا بۆ ئەو پەلامارە شیماییە بەکار هێناوە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند؛ ئامانجی لەو پەلاماردانی فڕۆکەخانەی سەربازیی شوعەیرات کەم کردنەوەی توانای هێزە چەکدارەکانی سووریا بۆ پەلاماری شیمیایی و هەروەها پێشگری بە دەکارهێندران یان گەشەپێدرانی چەک و چۆڵی شیمیایی لە لایەن دەوڵەتی دیمەشق " ڕاگەیاند.
لە کاتێکدا ئەزموونی خۆوەردانی سەربازیی ئەمریکا لە ئەفغانستان و ئێراق باس لە سەر هەڵدانی قەیران و ئاڵۆزی لەم وڵاتانە دەکات، دۆناڵد ترەمپ لەم نامەیەدا بانگەشەی کرد کە ئەم کردەوەی واشینگتۆن دەبێتە هۆی گەڕاەوەی پاوەجێی و ئاسایش بۆ ناوچەکە.
سەرلەبەیانی هەینی سوپای ئەمریکا بە بیانووی ئەوەی کە ئەو پەلامارە شیمیاییە ئەمدواییە کرایە سەر خان شێخونی سووریا کاری دەوڵەتی دیمەشق بووە، ٥٩ مووشەکی "تۆمۆهاک" لە مۆدیلی کروز بەرەو فڕۆکەخانەی سەربازیی شوعەیرات لە پارێزگەی حومسی سووریا تەقاند.
دەوڵەتی سووریا لە چوارچێوی بڕیارنامەی ٢١١٨ی ئەنجومەنی ئاسایش (٢٧ی سێپتەمبەری ٢٠١٣) مادە شیماییەکانی ڕادەستی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمایی کردووە و لەم بوارەدا هاریکارییەکی بنیاتنەری هەبووە.