لاورۆڤ: دەستدرێژی ئەمریکا بۆسەر سووریا قەبووڵ ناکرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i286198-لاورۆڤ_دەستدرێژی_ئەمریکا_بۆسەر_سووریا_قەبووڵ_ناکرێ
سێرگێئی لاورۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا شەوی سێ شەممە لە وتووێژی تەلەفۆنی لەگەڵ مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە ئەمریکا بە بیانووی بێ بنەما پەلاماری کردەسەر بنکەی ئاسمانیی سووریا وتی : ئەم دەست درێژکارییەی ئەمریکا قەبووڵ ناکرێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 11, 2017 04:56 Asia/Tehran
  • لاورۆڤ: دەستدرێژی ئەمریکا بۆسەر سووریا قەبووڵ ناکرێ

سێرگێئی لاورۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا شەوی سێ شەممە لە وتووێژی تەلەفۆنی لەگەڵ مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە ئەمریکا بە بیانووی بێ بنەما پەلاماری کردەسەر بنکەی ئاسمانیی سووریا وتی : ئەم دەست درێژکارییەی ئەمریکا قەبووڵ ناکرێت .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لاورۆڤ هەروەها لەسەر  ورەی بەرزی ڕوسیا بۆ ئەنجام دانی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی بێ لایەنانە سەبارەت بە ڕووداوی  کیمیایی خان شیخون ی سوریا  پێداگری کرد  .

یەکەمین دەستدرێژکاریی ڕاستەوخۆی ئەمریکا لە سەردەمی ترەمپ بۆسەر بنکەی سوپای سوریا بەیانی ڕۆژی هەینی ڕابردوو  بە هاوێژرانی 59 مووشەک بەرەو بنکەی ئاسمانیی شەعیرات و گوندەکانی دەورووبەری  لە پارێزگەی حومس ئەنجام بوو.

لەحاڵێکدا کە ئەم ناوەندە سەرەکی ترین بنکەی  بەرەنگار بوونەوەی  تاقمەکانی تیرۆریستی داعش و بەرەی نوسرە لە ناوچەکە دایە.

ئەم پەلامارە مووشەکییەی ئەمریکا  بەبیانووی پەلاماری شیمیایی  گوماناویی سێ شەممەی ڕابردوو بۆسەر خان شەیخون لەباشووری پارێزگەی ئەدلەب ئەنجام بووە.

ئەم دواییە  میحوەری ڕۆژاوایی عەرەبی  لایەنگری تیرۆریستەکان هەوڵی زۆری داوە ڕووداوی  خان شیخون بخاتە  پاڵ دەوڵەتی سوریا  ، تۆمەتێک کە دیمەشق بەبڕشتانە ڕەتی کردوەتەوە.

هەوڵی لایەنگرانی تیرۆریستان بۆ تۆمەتبار کردنی دەوڵەتی سوریا بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی لە حاڵێکدایە کە  تاقمە تیرۆریستەکان لە ئێراق و سوریا بە جاران  لە چەکی قەدەغە لەوان شیمیایی بەدژی خەڵکی ئەم دوو وڵاتە کەڵکیان وەرگرتووە.

زۆرێک لە کارناسان  تۆمەتبار کرانی  دەوڵەتی سوریا بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی بە هەوڵێک بۆ بەلاڕێ دابردنی بیروڕای گشتی و بەپێچەوانە نیشاندانی ڕاستییەکان لەبەرانبەر سەرکەوتنەکانی سوپای سوریا دەزانن.

قەیران لە سوریا لە ساڵی دووهەزارویازدە بە پەلاماری تاقمەکانی تیرۆریستی کەلەلایەن عەرەبستان و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لەوان  بەریتانیا و تورکیا بۆسەرنخون کردنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا،  دەست پێکراوە.