چەکدارە دژبەرەکانی جێگیر لە سووریا بەنیازیی کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i286338-چەکدارە_دژبەرەکانی_جێگیر_لە_سووریا_بەنیازیی_کەڵک_وەرگرتن_لە_چەکی_شیمیایی
سێرگئی رۆدسکۆی فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا وتی: سەرهەڵداوان و نەیارانی چەکداری سووریایی خەریکی خۆتەیارکردنن بەئامانجی کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 12, 2017 04:22 Asia/Tehran
  • چەکدارە دژبەرەکانی جێگیر لە سووریا بەنیازیی کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی

سێرگئی رۆدسکۆی فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا وتی: سەرهەڵداوان و نەیارانی چەکداری سووریایی خەریکی خۆتەیارکردنن بەئامانجی کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی .

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما بەگێڕانەوە لە کەناڵی ئەی پی تی ئێن، سێرگئی رۆدسکۆی رۆژی سێ شەممە لە مۆسکۆ وتی: بەپێی زانیارییە بڕواپێکراوەکانی ڕووسیا، نەیارانی چەکدار لە سوریا ئێستا خەریکی گواستنەوەی ماددە ژەهراوییەکان بۆ ناوچەی خان شەیخون، فڕۆکەخانەی جەڕاح، گردووپەڕی ڕۆژاوای حەڵەب و غوتەی ڕۆژهەڵاتین.

فەرماندەری ئۆپراسیۆنی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا وتی: سەرهەڵداوان و نەیارانی چەکداری سوری لەدووی بیانوویەکی دیکەوەن هەتا حکومەتی سوریا بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی تاوانبار بکەن و ببنە هۆ تاکوو ئەمریکا سەرلەنوێ پەلامار بکاتە سەر ئەو وڵاتە.

سوپای ئەمریکا بەبیانووی کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی لەلایەن سوپای سوریاوە لە ئیدلەب، سەرلەبەیانی رۆژی هەینی ڕابردوو پەنجاو نۆ مووشەکی گرتە پێگەی ئاسمانیی ئەو وڵاتە لە حۆمس.

سەلیل شیتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی وێڕای ڕەخنەگرتن لە پەلاماری سەرەڕۆیانەی ئەمریکا بۆسەر پێگەی ئاسمانی سوریا، خوازیاری لێکۆڵینەوە لەبارەی پەلاماری شیمیایی سەر خان شەیخون لە ئیدلەب لە باکووری ڕۆژاوای ئەو وڵاتە بوو.