دۆناڵد ترەمپ : بەشداری شەڕ لە سووریا نابین
"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا چوار ڕۆژ پاش هێرشی مووشەکیی وڵاتەکەی بۆسەر پێگەی ئاسمانیی لە پارێزگەی حومسی سووریا ئەگەری بەشداربوون لە شەڕی دژ بەو وڵاتەی بەرپەرچ دایەوە .
سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەمریکی"فەکس نیوز" لە وەڵامدانەوە بە ڕادەربڕینەکان لەبارەی ئەگەری شەڕی ئەمریکا لەگەڵ سوریا پاش کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی لە خان شەیخون، وتی: ئەمریکا بەشداری شەڕی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سوریادا نابێ.
ئەمریکا بە تاوانبارکردنی حکومەتی سوریا بە کەڵک وەرگرتن لە چەکەمەنی شیمیایی لەناوچەی خان شەیخون لە ئیدلەب، باکوری ڕۆژاوای سوریا، سەرلەبەیانی هەینی ڕابردوو پێگەی سەربازیی شەعیرات لە حۆمسی مووشەکباران کرد.
ئەو هێرشە مووشەکییە بووە هۆ تاکوو هەندێ ڕاو بۆچوون لەبارەی ئەگەری هەوڵی ئەمریکا بۆ گۆڕینی سیستەمی سوریا بە پەنابردنە بەر بژارەی سەربازی بێتەئاراوە. بەرلەوە، ترەمپ بەجاران وتبووی، سەریەتی کۆشکی سپی لەسەر دەسەڵات لادانی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا نییە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدرێژەی دیمانەی لەگەڵ فەکس نیوز لەمەڕ پاسادانی هێرش بۆسەر پێگەی ئاسمانیی سوپای سوریا لە حۆمس، حکومەتی دەمشقی بە بۆچوونی خۆی بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی لە خان شەیخون تاوانبار کرد و وتی: پەلاماری مووشەکی لەوەڵامی کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی لە خان شەیخونی درایەوە.
ئەو بانگەشەیەی حکومەتی ئەمریکا لەکاتێکدا هاتە ئاراوە کە جارێ هیچ لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەوەی کە چ لایەنێک لە خان شەیخون لە ماددە شیمیاییەکان کەڵکی وەرگرتووە ، ئەنجامی نەگرتووە.
لەهەمان کاتدا، وتەبێژی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: لیژنەی پەیجۆری ڕاستیەکانی ڕێکخراوی پێشگری کردن لە بەکارهێنرانی چەکئامێری شیمیایی(ئۆ پی سی دەبلیو) کاری خۆی لەبارەی کەڵک وەرگرتن لە چەکە شیمیاییەکان لە ئیدلەب دەس پێ کردووە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەری شین هۆوا؛ ستێفان دوجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێران، وتی: میکانیزمی تاووتوێی هاوبەش لەگەڵ هاوبەشیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ڕێکخراوی پێش گرتن بە دەرکارگیرانی چەکئامێرە شیمیاییەکان پاش ئەوەی تیمی پەیجۆری ڕاستیەکان کەڵک وەرگیران لە چەکە شیمیاییەکان لە ئیدلەبی پشت ڕاست کردەوە، دەس پێ دەکرێ.
کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش کەڵک وەرگیران لە چەکە شیمیاییەکان لەلایەن هەر لایەنێکەوە ئەنجامی گرتبێ، ئیدانە دەکاو کیمیابارانەکەی ئیدلەبیشی شەرمەزار کردووە، بەڵام هەرانانەوەی ڕۆژاوا لەو بارەوە بێ ئەنجام گرتنی لێکۆڵینەوەی بێلایەنانە قەبووڵ ناکات.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەممەی ڕابردوو، خوازیاری پێکهاتنی تاقمێکی نێودەوڵەتی پەیجۆری ڕاستیەکان بەئامادەبوونی چەند وڵاتی بێلایەن بوو بۆ تاووتوێی پرسی دەکارگرتنی چەکی شیمیایی لە ئیدلەبی سوریا.
ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیاش رۆژی سێ شەممە لە مۆسکۆ وتی کە داوای لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، لەبارەی کیمیابارانی حەوتەی ڕابردووی ناوچەی خان شەیخونی سوریا لێکۆڵێنەوە بکات.
پوتین لەهەمان کاتدا وتی: ڕووسیا بڕێک زانیاری دەس کەوتووە کە پێشان ئەدات کردەی دنەدەرانەی پلان بۆکراو، بەکەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی بەئامانجی بەتاوانبار پێشاندانی حکومەتی سوریا لەئارادایە.
پرسی کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی لەناوچەی خان شەیخون لە ئیدلەب لەباکوری ڕۆژاوای سوریا، جارێکی دیکە قەیرانی ئەو وڵاتەی هەستیار کردووەو ڕۆژاوا بەتایبەت ئەمریکا لەهەوڵ دایە، لە سای کایەی خان شەیخون ئامانجەکانی بباتەپێش.