کارتێکەریی نەرێنیی دەستدرێژکاریی ئەمریکا بۆسەر سووریا بەسەر وتووێژەکانی ژنێڤ
راوێژکاری میدیایی سەروکی سوریا وتی : پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر سوریا هەڵمەتێکی پڕمەترسی بوو و ئەم دەست درێژکارییە بێتو بەردەوام بێت، هەڵوێستی دەوڵەتی دیمەشق لە وتووێژەکانی ژنیڤ ئاڵۆزتر د دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بەسینە شەعبان ڕاوێژکاری میدیایی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا ڕۆژی هەینی بە ئاماژەدان بە داکۆکیی قەتەر، عەرەبستان و تورکیا لە تیرۆریستەکان، وتی : ئەم وڵاتانە لە حاڵێکدا لە تیرۆریستان و پیلانەکانی ئەمریکا لە ناوچە داکۆکی دەکەن کە تاقمەکانی تیرۆریستی ئەم وڵاتەیان وێران کردووە و ژومارێکی زۆر لە خەڵکی سوریایان کوشتووە.
خولی پێنجەمی وتووێژەکان سەبارەت بە سوریا لە ژنێڤی سویسرا بە بەشداری نوێنەری دەوڵەتی سوریا، تاقمە نەیارەکان و بە چاوەدێری ڕێکخراوی نەتەوەکان، ڕوسیا، ئێران و تورکیا لە ڕۆژی 23 مارس بەڕێوە چوو .
ناکۆکییەکان و پشک خوازیی تاقمە نەیارەکانی وتووێژەکانی خستوەتە ژێر کارتێکەر و گەیشتن بە ئەنجامی بەرەوڕووی کێشە و گرفت کردووە .