ترسی ئەمریکا لە جێ بەجێ کرانی پێشنیاری ئێران لە بارەی سووریا وە
دوو مافەوانی لوبنانی جەختیان کرد ئەمریکا لە جێ بەجێ کرانی پێشنیاری " حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە دامەزرانی لێژنەی پەیجوری ڕاستیەکان لەبارەی کارەساتی " خان شێخون " لەسووریا ترسی هەیە .
"حەسەن جونی " مامۆستای مافەوانی نێودەوڵەتی زانکۆی نیشتمانی لوبنان ئەمڕۆ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا وتی: دامەزرانی لێژنەی پەیجوری ڕاستیەکان لەبارەی کارەساتی " خان شێخون" لە سووریا دەتوانێ مەبەست وئامانجی ڕاستەقێنەی واشنتۆن لە کەڵک وەرگرتن لەم ڕووداوە ئاشکرا بکات. " محەممەد تەی " مامۆستای مافەوانی نێودەوڵەتی زانکۆی لوبنان یش پیداگری کرد پێشنیاری ڕۆحانی سەرەڕای هاوڕەوت بوون لەگەڵ مەنتیق وڕوحی یاسای نێودەوڵەتی ، بە پیشنیارێکی ئەخلاقی دێتە ئەژمار. ئەم مافەوانە لوبنانیە ڕەفتاری ئەمریکای بە ئیستعمارخوازانە زانی ووتی: واشنتۆن بە ئەنجام دانی ئەم ئاکاروڕەفتارانە ، یاسا وڕێسای نێونەتەوەیی لەبەر چاو نەگرتووە ولە هەڵس وکەوت لەگەڵ وڵاتانی جیهانی سێهەم یاسای دارستانی گرتوتە پێش . محەممەد تەی ئاماژەی کرد: کردەوەی دەسپێشخەرانەی ئەمریکا بەجێگای ئەنجام دانی توێژینەوە پیشان دەدات توێژینەوە لەم بارەوە بە قازانجی ئەمریکا نییە ودامەزرانی لێژنەی پەێجوری ڕاستیەکان دەتوانێ درۆو فڕۆفێڵی ئەوان ئاشکرابکات. لە پەلاماری شیمیایی گوماناوی چواری ئاوریل بۆسەر ناوچەی " خان شێخون" لە باشووری ئەدلەبی سووریا ، فرەتر لە سەد کوژراوو نێزیک بە چوارسەد برینداری لێکەوتەوە. ئەمریکا بەجێگای گرتنە پێشی ڕێکاری ئاوەزمەندانە ومەنتقی ، پەلاماری مووشەکی کردە سەر بنکەی ئاسمانی ئەلشەعیراتی سووریا . بەڵام حەسەنی ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بە هێنانە ئارای پیویستی دامەزرانی لێژنەی پەیجوری ڕاستی نێونەتەوەیی هەوڵی دا هەتا مەنتقی یاسای نێودەوڵەتی لەم بارەوە زاڵ بکات.