چوونە دەری ١٠٠ کەسی چەکدار لە باکووری رۆژئاوای دیمەشق
سەد کەسی چەکدار هاورێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان بە چاوەدێری مانگی سوور لە شارۆچکەی " سەبنا" لە باکووری ڕۆژئاوای دیمەشق ڕاگوێزراون بۆ شاری " ئەلڕەحیبە" لەباکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو شارە دا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، میدیاکانی سوری ڕۆژی سێ شەممە رایگەیاند ئەو کەسانە بە گوێرەی ڕێککەوتنی تاقمەچەکدارەکان لەگەڵ دەوڵەتی سوریا و لە درێژەی بەڕێوە چوونی ڕیککەوتنی چوونە دەری کەسانی چەکدار لە ناوچەی " وادی بەردی" لە گردو پەری دیمەشق . ئەم ناوچیە یان جیێ هێشتووە . بە گوێرەی یەکی لە برگەکانی ڕێککەوتنەکە ، دانیشتووانی ناوچەکە دەتوانن بۆ درێژەی وەرزێری بگەڕێنەوە بۆ شارۆچکەی " سەبنا" . هەر لەم حالە دا ، هێزە دەوڵەتییەکانی سوریا لە چوار چێوەی پێکەوە ساچان ، رۆژی سێشەممە گەییشتنە شارۆچکەی " دەرە" و کۆتاییان داوە بە ئامادەبوونی ئەندامانی چەکداری " ئەرتەشی ئازادی سوریا " لەم ناوچەیە دا . ماڵپەری دەنگ وباسی ئەلعەهدی لوبنانیش ڕاپۆرتی دا هیزە ئاسایشتییەکانی سوریا زەبری قوورسیان داوە لە ترۆریستان و ئەندامانی چەکدار لە ناوچە جۆر بە جۆربە جۆرەکانی ئەو وڵاتە دا . قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ ەوە بە هێرەشی بەربڵاوی تاقمە کانی ترۆریستی بە لاگری عەرەبستان ،ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەرنخوونی دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد " سەرۆک کۆماری سوریا دەستپکراوە .