ڕاوێژکاری دی میستۆرا و جابیری ئەنساری لە ئاستانەی قەزاقستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i289460-ڕاوێژکاری_دی_میستۆرا_و_جابیری_ئەنساری_لە_ئاستانەی_قەزاقستان
" ئیستفان دیمیستۆرا" ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەکارو باری سوریا لەگەڵ "سادق جابیری ئەنساری " ، جیگری وەزیری دەرەوە و سەرۆکی لیژنەی بەڕێکراوی ئێران بۆ کۆبوونەوەی نێو دەوڵەتی سوریا لە ئاستانە ، پێتەختی قەزاقستان دیدار و وتووێژی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 03, 2017 12:12 Asia/Tehran
  •  ڕاوێژکاری دی میستۆرا  و جابیری ئەنساری  لە ئاستانەی قەزاقستان

" ئیستفان دیمیستۆرا" ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەکارو باری سوریا لەگەڵ "سادق جابیری ئەنساری " ، جیگری وەزیری دەرەوە و سەرۆکی لیژنەی بەڕێکراوی ئێران بۆ کۆبوونەوەی نێو دەوڵەتی سوریا لە ئاستانە ، پێتەختی قەزاقستان دیدار و وتووێژی کرد .

" ئیستفان دیمیستۆرا" ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری سوریا و "سادق جابیری ئەنساری " ، جیگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەم دیدارە لە بارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی سوریا و پرۆسەی دانووستانەکانی ئاستانە ڕاوێژیان کردو بیرو ڕایان گۆڕیەوە . 

جابیری ئەنساری بە ئاماژە دان بە خێرایی چارەسەرکرانیی قەیارنی سوریا و سیاسەتی پاوەجێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە و بوارە ، لە سەرگرنگایەتی چالاکی جیددی و بەرپرسانەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و بەشداربووانی دیکەی کۆبوونەوەی ئاستانە جەختیکرد ، لە پیناو  هاتنە دی ئەم ئامانجە .  ڕۆژی سی شەممە یش دانووستانەکانی کارناسی وەڤدەکانی ئێران و سوریا و وەڤدەکانی ڕوسیا وتورکیا و ئێران بەڕێوە چوو .  وەڤدی ئێرانی بەشداری چارەمین خولی دانووستانەکانی ئاشتی سوریا رۆژی سێ شەممە گەییشتە شاری ئاستانەی پیتەختی قەزاقستان .

دانووستانەکانی ئاشتی سوریا  ڕۆژی چوار شەممە لە ئاستانە دەستپێکراوە و تا سبەێنی " پێنجشەممە " درێژەی دەبێت . تا بە ئێستا سێ خولی دانووستانەکانی ئاستی باڵا لە ئاستانە و دوو خولی دانووستانەکانی کارناسی لە تاران وئاستانە دا بەڕێوە چووە . ئەم دانووستانە لە سەر دەسپێشخەری  کۆماری ئیسلامی  ئێران و هاوکاری ڕوسیا و تورکیا ، بەمەبەستی  دامەزراندنی ئاشتی لە سوریا بەرنامە ڕێژی کراوە .