لێکدانەوەی گەڵاڵەی کەم بوونەوەی ئاڵۆزی لە سووریا لەلایەن ئەمریکاوە
وەزیری بەرەڤانی ئەمریکا وتی: ئەم وڵاتە گەڵاڵەی ناوچەکانی کەمبوونەوەی ئاڵۆزی لە سووریا لێک دەداتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری خوێندکارانی ئێران ئیسنا " جیمز ماتیس " وەزیری بەرەڤانی ئەمریکا لە کوپنهاکی دانمارک لەبارەی گەڵاڵەی ئەو ناوچانەی لەسووریا کە تێکەڵچوونیان کەم بووەتەوە وتی: ئەمریکا کاتێکی زۆرە کە چۆنیەتی تەواو بوونی شەڕ لە سووریا لێک دەداتەوە.
ماتیس وتی: هێشتا وردیاتی بنەڕەتی ئەم گه ڵاڵەیە لەوان ئەمەکە چ کەسێک دەستەبەری بکات ناوچەگەلیک کە ئاڵوزی وکێشەیان تیدا کەم بووەتەوە لەسووریا ، بەدروستی ولەلایەن چ تاقم وگروپ گەلیکەوە جێ بەجێ بکرێت ، بەنادیار زانی.
بە پێی گەڵاڵەی کەم بوونەوەی ئاڵوزی ڕوسیا بڕیارە ، چوارناوچەی هێمن لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای پارێزگەی ئەدلەب لە نێزیک سنووری تورکیا ، ناوەندی پارێزگەی حومس لە سووریا ، ڕۆژهەڵاتی دەمیشق وناوچەی باشووری سنوورەکانی ئەردەن لەگەڵ سووریا دابمەزرێت.
وەزیری بەرەڤانی ئەمریکا هەروەها وتی: ژنراڵ " جوزف دانفورد" سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەمریکا ڕۆژی شەممە لەگەڵ ژنراڵ " والری گراسیموف" سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە لەبارەی سووریا بیروڕای گوڕیەوە.