درێژکرانەوەی دۆخی تەنگەتاوی ئەمریکا لە هەمبەر سوریادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i290474-درێژکرانەوەی_دۆخی_تەنگەتاوی_ئەمریکا_لە_هەمبەر_سوریادا
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە نامەیەکی بۆ کۆنگرە ڕایگەیاند کە دۆخی لوتکەیی لەمەڕ سوریا بۆ ساڵێکی دیکە درێژ کردۆتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 10, 2017 10:00 Asia/Tehran
  • درێژکرانەوەی دۆخی تەنگەتاوی ئەمریکا لە هەمبەر سوریادا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە نامەیەکی بۆ کۆنگرە ڕایگەیاند کە دۆخی لوتکەیی لەمەڕ سوریا بۆ ساڵێکی دیکە درێژ کردۆتەوە.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی دەیلی بیست، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی سێ شەممە لەنامەیەکی بۆ کۆنگرە، حکومەتی سوریای بەوەی وا ناوی نا سەرکوت کرانی خەڵک، تاوانبار کردو وتی: بایکۆتە سەپێندراوەکان بەسەر دەمشق دەهێڵێتەوە.

یەکەمجار لەساڵی ٢٠٠٦دا، واشنگتۆن لەپەپەیوەندی لەگەڵ دەمشقدا، باری نائاسایی ڕاگەیاند. لەو کاتەوە تائێستا سەرۆکانی کۆمار و کۆنگرەی ئەمریکا بەردەوام بایکۆتیان بەسەر سوریادا سەپاندووە.

ڕاگەیێندرانی باری نائاسایی لەهەمبەر وڵاتێکدا، ڕێگە بە کۆشکی سپی دەدات ، ڕێوشوێنی تایبەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی وڵاتێک کە مەبەستیەتی، بخاتە نێو بەرنامەی کارەوە.

ئەو ڕێوشوێنە بەدەسپێکرانی قەیران لە سوریا لەساڵی٢٠١١ تاویشی سەندووە.

هاوکات لەگەڵ دەسپێکرانی قەیران لە سوریا، ئەمریکا هەردەم دەوری بووە لە درێژەدان بە شەڕ وپێکدادانەکان لەسوریادا.

بەدانپێدانانی بەرپرسانی ئەمریکی، کۆشکی سپی لەهێنانەدی داعش دەوری بووەو ئەو گرووپە ڕەشەکوژە لەسێبەری چەتری حەمایەتی ئەمریکا، تاوانگەلی زۆری لەدژ خەڵکی سوریا ئەنجام داوە.

حکومەتی ئەمریکا بەبیانووی پڕووپوچ هاوکات لەگەڵ جم و جۆڵی تیرۆریستان لە سوریا، بایکۆتی ئابووری بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە.