ئه‌یلوول 30, 2017 14:17 Asia/Tehran
  • دوو سەناتۆری ئەمریکایی خوازیاری جێبەجێبوونیی هەرچی خێراتری یاسای بایکۆتەکان دژی ئێران و ڕوسیا بوون

دوو سەناتۆری ئەمریکایی ڕۆژی هەینی لەنامەیەک دا بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە خوازیاری جێبەجێبوونیی هەرچی خێراتری یاسای بایکۆتکردنەکان بوون دژی ڕوسیا و ئێران.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر،" جان مەک کین" و " بنکاردین" لەم نامەیە ڕەخنەیان گرتووە لە بەڕێوە نەجوونی ئەو یاسایە . کۆنگرەی ئەمریکا لە کۆتاییەکانی ژوئیە لە درێژەی کردەوەکانی دوژمنکارانەی واشنگتۆن دژی تاران و مۆسکۆ، گەڵاڵەی تۆکمەی بایکۆتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕوسیای پەسەند کرد .ئەم پەسەند کراوەیە ڕۆژی چوار شەممە ٢ ئاگۆست بە ئیمزای " دۆنالد ترەمپ" بوو بە یاسا .

 " نیکی هیلی" نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمدواییە بەئاماژە بە پشتگرییەکانی ئێران و ڕوسیا لە دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا لە شەڕ دژی ترۆریستەکان، جەختیکرد: ترەمپ و تیمی ئەو خەریکی لێکدانەوەی ئیمکانی بایکۆتکردنیی زۆرتری ئێران و روسیا بە هۆی پشتگری لە سوریایە.

قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی کە عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لەوان تورکیا لاگریان لێوە دەکەن بۆ گۆڕینی هەمبەرییەکانیی ناوچە بە قازانجی ڕژیمی زایۆنی دەستپێکراوە . هێزەکانی سوری بە یارمەتی هێزەکانی تەوەری خۆڕاگری لە مانگەکانی ئەمدواییە توانیویانە زەبری گورچکبڕ بدەن لە ترۆریستان .

سەرپەیڤ