کاردانەوەی ئەورووپییەکان بە قسەکانی دژە ئێرانیی دوناڵد ترەمپ
وڵاتانی فەرەنسا، بەریتانیا، ئاڵمانیا، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا و میدیاکانی ڕوسی لە هەوڵێکی خێرا دا کاردانەوەیان نیشان دا بەرامبەر قسەکانی دژە ئێرانیی سەرۆکی ئەمریکا .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فەرەنسا، بەریتانیا و ئاڵمان شەوی هەینی لە بەیاننامەیەکی هاوبەش دا لەسەر پێبەند بوونیان بە بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی واتە بەرجام و جێبەجێ کرانی تۆکمەوتەواوی لەلایەن هەموو لایەنەکان و وتیان کە ئەم ڕێککەوتنە هاوڕەوتە لەگەڵ بەرژەوەندی ئاسایشی نەتەوەیی ئەوان دا .
ترێزا می سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ئانگلا مێرکل سەدری ئەعزەمی ئاڵمانیا و ئێمانوئێل مەکرۆن سەرۆکی فەرەنسا چەند کاتژمێر دوای وتاردانی سەرۆکی ئەمریکا بە دژی ئێران لە بەیاننامەیەکی هاوبەش دا داکۆکیی خۆیان لە بەرجام ڕاگەیاند .
لەم بەیاننامەیەدا ڕاگەیەندراوە : ڕێککەوتنی ناڤۆکی خاڵی وەرچەرخانی سێزدە ساڵ دیپلۆماسی و هەنگاوێکی مەزن لە دابین کردنی ئاشتی و ئاسایشی جیهانە .
فێدێریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپاش لە کاردانەوە بەرامبەر وتاردانی ترەمپ سەبارەت بە بەرجام پێداگری کرد : بەرجام ڕێککەوتنێکی دوولایەنە نییە و هی هیچ وڵاتێکیش نییە و هیچ وڵاتێکیش ناتوانێ کۆتایی پێ بێنێ .
هەروەها قسەکانی دوناڵد ترەمپ و دووپاتکردنەوەی ئیدیعای دژە ئێرانی ئەو سەبارەت بە ئێرانی ئیسلامی و بەرجام لە میدیاکانی بەناوبانگی ڕوسیا دەنگدانەوەی هەبوو و نوسیویانە : سەرکی ئەمریکا لە بەجێ هێشتنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەسەر بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران خۆی بوارد.
دوای چەند حەوتە پڕۆپاگەندە و هەرانانەوەی میدیایی، کۆشکی سپی ڕۆژی هەینی ڕاپۆری ستراتژی بەناو تۆکمەوتەواو و نوێی سەرۆکی ئەمریکای سەبارەت بە ئێران و ڕێککەوتنی ناڤۆکی واتە بەرجام بڵاو کردەوە و چەند کاتژمێر دوای ئەوەش دوناڵد ترەمپ لە وتاردانێک دا ، پەردەیەکی تر لە دوژمنایەتی بە دژی گەلی مەزنی ئێرانی هەڵدایەوە .
سەرۆکی ئەمریکا بە تۆمەتبار کردنی دیسانەوەی ئێران بە بنپێکردنی بەرجام و وتاردانی بێ بنەمای بە دژی ئێران وتی : بەرجام خراپترین ڕێککەوتنی مێژووی ئەمریکایە و هەر کات پێویست بێت کۆتایی دێنێ بەم ڕێککەوتنە .
ترەمپ هەروەها باسی بایکۆتی نوێی کرد بە دژی ئێران .