ڕەخنەی مۆسکۆ لە گرینگی نەدانی واشنگتۆن بەهاوکاریی لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم
تشرینی یهکهم 23, 2017 20:53 Asia/Tehran
یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، بەپێداگریی لەسەر ئامادەیی مۆسکۆ بۆ هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، ڕەخنەی گرت لە خەمساردی واشنگتۆن بەرامبەر ئەو پرسە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی"تاس"؛ ئۆلێگ سیرۆمۆلۆتۆڤ یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم ئەمڕۆ دووشەممە وێڕای دەربڕینی ئامادەیی مۆسکۆ بۆ وتووێژ لەگەڵ واشنگتۆن سەبارەت بە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، وتی: سەرباری ئەوە، جارێ هیچ هاوکارییەک لەوبارەوە ئەنجامی نەگرتووە.
سیرۆمۆلۆتۆڤ وتیشی: مۆسکۆ، چەند کەسێکی بۆ وتووێژ لەگەڵ واشنگتۆن سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم دیاری کردووەو ناساندووە بەڵام لە ئەمریکا کەس نییە بۆ دانوستان لەوبارەوە .
ئەو بەرپرسەی ڕووسیا هیوای خواست، لانیکەم هاوکاریی ئێستای بەرپرسانی سەربازی سەبارەت بە سووریا ، بەردەوام بکرێ.