تشرینی دووه‌م 02, 2017 16:21 Asia/Tehran
  • ترەمپ، خوازیاری ئێعدامی ئەنجامدەری پەلامارەکەی مەنهەتەن بوو

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هۆگریی دەربڕی لەبارەی دەرکرانی بڕیاری ئێعدام لەلایەن دەزگەی دادی ئەو وڵاتەوە بۆ ئەنجامدەری پەلاماری سەر مەنهەتەنی نیۆیۆرک .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکی توئیتەری نووسی: سەیفوڵڵا حەبیبوڵڵا ویچ سایپۆف ئەنجامدەری پەلاماری تیرۆریستیی شەوی سێ شەممەی مەنهەتەن دەبێ سزای ئێعدام لەبارەیەوە جێ بەجێ بکرێ، ناوبراو لەوە خۆشحاڵ بوو کە خوازیاری هەڵواسینی ئاڵای داعش لە ژوورەکەی لە نەخۆشخانەیە.

سایپۆف شەوی سێ شەممە کە پاش ئەوەی کە چەند کەسی سەوادەو   پاسکیل سواری کردبووبە ژێر لۆرییەکەیەوە، بەزەبری گولـلەی پۆلیس بریندارکراو و گوێزرایەوە نەخۆشخانە. ناوبراو ئێستاکە داوای کردووە ئاڵای داعش لە ژوورەکەی لە نەخۆشخانە هەڵواسن.

بەرپرسانی ئەمریکی ئەو ڕووداوەیان وەک پەلامارێکی تیرۆریستی لەقەڵەم داوە.

دوابەدوای ئەو ڕووداوە، دۆناڵد ترەمپ فەرمانی چاودێری چڕوپڕ بەسەر هاتنی موسافیران بۆ ئەمریکای دەرکرد و بەڵێنی دا، بەرنامەی تاقیکردنەوەی بەختی کارتی سەوزی نیشتەجێبوون لەو وڵاتە(لاتاری). هەڵوەشێنێ.

سایپۆف لەساڵی٢٠١٠وە لەڕێی بردنەوەی کارتی سەوزی نیشتەجێبوون لە ئەمریکا بەیاسایی چووبووە ئەو وڵاتە.

یادداشتێک کە لە ئۆتۆمبیلی سایپۆف دۆزرایەوە، وا پێشان ئەدا کە ناوبراو لەگەڵ گرووپی تیرۆریستیی داعش بەیعەتی کردبوو.

سەرپەیڤ